Page 106 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 106
لێک دانه‌وه
زۆر له‌مه‌و پێش چه‌ند نوێنه‌ری داسه‌پاوی خه‌ڵکی ئێران له ده‌وری
یه‌کتر کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێ له ته‌خو کردنی ته‌پۆڵکه‌یه‌ک بیر
بکه‌نه‌وه .یه‌کێک که‌خۆی له‌وانی تر پێ پیتۆڵ تره ده‌پرسێ :ئاغایان
دوای ته‌خو کردنی ته‌پۆڵکه ،خۆڵه‌که‌ی له کوێ کهیو؟
نوێنه‌رانی تر رێی چاره‌یان پێ شک نایه .نوێنه‌ری هه‌وه‌ڵ که ئه‌و
پرسیاره‌ی بۆ ئاواڵه‌کانی هێناوه‌ته پێش دهسو له گیرفانی ده‌نێ ،و
سه‌رخۆ و له خۆبایی روویان تێ ده‌کا .ئه‌وانی تر پێیانوایه وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره‌ی له گیرفان دایه ،که ماوه‌یه‌کی کورت ده‌ڕواننه گیرفانی.
هه‌موویان سه‌راپا گوێ‌و .وه‌ڵام به‌م چه‌شنه ده‌درێته‌وه'' :ئاغایان ،پێم
سه‌یره وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ساکاره نازانو .سه‌رم سوڕماوه .ته‌پۆڵکه
ته‌خو دهکهیو ،چه‌ند چاڵاو هه‌ڵده هنیو و خۆڵی ئه‌و ته‌پۆڵکه له
چاڵاوه‌کان دهکهیو''!! هه‌موو سه‌ریان به نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی
رادهوهشێنو.
لام وایه خۆڵی چاڵاوه‌کانی بۆ ئێمه هێشتۆته‌وه که بیری لێ بکه‌ینه‌وه.
لێکدانه‌وه له‌وه باشتر؟!! ئه‌و لێکدانه‌وه سه‌یره ،لێکدانه‌وه‌یه‌کی ترم
وه‌بیر ده‌خاته‌وه.
چه‌ند دهورهدیدهی زانکۆی ئه‌ده‌ب! له رووی بێ‌کاری له سه‌ر شێعری
خه‌وه‌به‌ردینه‌ی کاکه سواره دانیشتوون ،باسی له سه‌ر ده‌که‌ن و به دڵی
خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه! یان باشتر بڵێیو لێکی ده‌ده‌ن و تێکی ده‌ده‌ن.
گوایه ئه‌وانه نه ڵی ''وشتر هێلکه‌ی کرد .نایکا .کردی کردی'' .یان
بیستوه که به دڵی خۆیان پللاری کوێری داوێ‌و .به‌ڵکه‌م گرتی له
مێشکیان دا جێی تایبه‌تی کردۆته‌وه .سه‌رتان نه‌هێشێنم ،ده‌خوێننه‌وه:
104

