Page 165 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 165

‫هه‌تا نامه‌ی ئه‌فسه‌ر ده‌گاته ده‌ستی گوڵاوی‪ ،‬ئامه زۆر جاران دێته‬
                                   ‫خه‌ونی ئه‌فسه‌ر و لێی دووپات ده‌کاته‌وه ‪:‬‬

‫”ئه‌فسه‌ر بۆ وه‌سیه‌ته‌که‌م به جێ ناهێنی؟ کوا ئه‌وه ره‌سمی دۆستایه‌تی‬
                                            ‫یه‪ ،‬ئه‌و ئه‌مانه‌تی یه‌م بگه‌یه‌نه”‪.‬‬

‫که‌نامه‌ی ئه‌فسه‌ریش له‌رێ دایه‪ ،‬ئامه جارێک پێ ده‌نێته نێوحه‌وشه‌ی‬
‫خه‌ونی گوڵاوی و به زمانی بولبولی ناسک خه‌یاڵاوی چه‌پکه گوڵی نێوان‬

                                 ‫ده‌م و چاوی به پوخو و پاراوی ده‌ی دوێنێ‪.‬‬
‫چه‌ند مانگ تێوهڕیوه‪ .‬گوڵاوی خه‌ریکی کار و تێکۆشانی نێو شۆڕشه‪ ،‬له‬

   ‫گه‌رما و گه‌رمی تێکۆشانیش دا بیری ئامه‌ی له مێشک و دڵ ده‌رناچێ‪.‬‬
‫کاتێک نامه‌که به ده‌ستی گوڵاوی ده‌گا‪ ،‬ئامه بۆ جارێکی دیکه دێته‬

  ‫دیوی نه دیوی خه‌ونی گوڵاوی و دڵی خه‌مباری ده‌خاته جۆ و خرۆ ‪.‬‬

‫کورپه‌ی وشه‌ی لانکی زاران‪ ،‬به فرچکی گۆی مهمداران‪ ،‬پێگه‌یشتو‪.‬‬
                     ‫ئه‌وسا یاران تێ گهیشتو‪ ،‬شه‌وێک ئه‌هریمه‌ن دهتاران‪.‬‬

                 ‫تاری ده‌نگی ئه‌وینداری له گوێ‌و اسوه اسوی که‌و بوو‪.‬‬
‫وێنه‌ی مانگی یه‌ک شه‌وه‌ی ژوان‪ ،‬تا ی برۆی پڕی که‌وان‪ ،‬به دیمه‌نی‬
‫رێک و جوانی‪ ،‬تی‌ف تیفه‌ی خسته نێو گه‌روو‪ ،‬و ده‌رووی روونی ئاوی‬
‫کانی‪ .‬بۆ چاوانی زیتی جوان بی‌و‪ ،‬بوو به پهرژیو‪ ،‬که فێنکایی دڵی‬

      ‫کانی و نه‌رمی دوانی له شه‌وه دا ته‌واو له‌و بوو‪ ،‬شه‌و بوو شه‌و بوو‪.‬‬
‫نیوه شه‌و بوو‪ .‬گه‌رما و گه‌رمی‪ ،‬هه‌وای نه‌وای‪ ،‬سازی‪ ،‬نازی‪ ،‬شیریو‬

                                                                         ‫خه‌و بوو‪.‬‬
‫شنه‌ی شه‌وی میوانداری‪ ،‬به سه‌رپه‌نجه‌ی ده‌ستی ئه‌وینداری‪ ،‬له‌ره‌ی‬

                                            ‫هه‌ستی خسته ئارا و ته‌ختی تارا‪.‬‬
     ‫تا رایه‌کی ئاڵی ده‌می‪ ،‬نوێنگه‌ی چه‌می نوێ به‌هارێکی به‌ده‌و بوو‪.‬‬

                                      ‫‪163‬‬
   160   161   162   163   164   165   166   167   168   169   170