Page 243 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 243
(دیوانده‌ره)
دڵه دیوانده‌ره‌یه و خه‌مڵیوه
خوێنی رۆڵانی گه‌لی زۆر دیوه
باسی دیوانی دڵه و روو سووری
مه‌شخه‌ڵی ژینه به بارام پووری
به خه‌لیلی ،به سه‌دی ئه‌ندامی
بۆ نه‌یار چه‌نده گرانه سامی
گیانی خۆی به‌خشی خدر ئه‌لیاسی
گه‌ل به پێناسی هه‌بوونی ناسی
عه‌لی دۆستی به حه‌ق گیانبازی
گیانی داناوه له رێی شانازی
شێره سه‌ید زاده له گوندی زاخه
گه‌لله بارانی له‌شی جێی داخـه
تاڵه سوار خۆشه هه‌وارگه‌ی ژینه
دیمه‌نی پڕ له گوڵی نه‌خشینه
چلچه‌مه( )19چه‌ندی به‌رز ده‌نوێنێ
مه‌ینه‌ت و کوڵ له دڵان ده‌ستێنێ
له هه‌زارکانی( )20نهوایژیو به‌رزه
گوڵی باڵای به‌ده‌وی سه‌د ته‌رزه
مه‌لی دڵ پڕ به بڕستی ده‌فڕێ
له شه هی باڵی ده‌دا و رێ ده‌بڕێ
*******
241