Page 280 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 280
چۆمی میر داودی ژیو پڕ تینه
موجیروویئهوجی بزه‌ی سهرشینه
هه‌ستی رووی دیاره به کانی جوانی
گه‌رمکی فێره بزه‌ی رێی ژوانی
که‌وشه‌ن،ئاستانه،گڕه ،ئالووسان
که‌وتنه ئاومالکی په‌ڵا وپووشان
هه‌رچی زۆرزانی گه‌ل و زۆزانه
شێری به‌شداری هه‌واری مانه
دڵه بێردووک وجهتهر روو ئاڵ‌و
به‌رزو سه‌رده‌ستی حه‌ماسه‌ی ماڵ‌و
سێڕو سوورپۆشه له‌رێی ئازادی
ده‌نجنێ ده‌ستی ره‌شی بێدادی
با له شێخانی گوڵاڵان لاده‌م
کوڵ و کۆ ومه‌ینه‌تی ژیو بهربادهم
که‌ڵه‌شی،شه‌مسه ،که‌ریمی ،بێ نام
اسمی ،حاجی نه‌جاتی پڕ زام
ئه‌سعه‌د وشهمسه،موزه‌فه‌ر ،ارۆ
سواری مه‌یدانی گه‌لی خاوه‌ن گۆ
شێره باپیر و نه‌حۆی کوردستان
ارهمانانی ترۆپکی کوێستان
سوور خه‌ڵاتانی به‌یانی شادی‌و
دڵ به ئاواتی ده‌می ئازادی‌و
مهڕگهوهڕشوێنی دلێران جوانه
باوه‌شی گه‌رمی نیشانه‌ی مانه
ته‌ڕگه‌وه‌ڕ لانی دڵی گه‌ڕ ناسه
278