Page 303 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 303
چا وگوێی هێزی گهلو ماڵ ئاوا
تازه که‌ند لانی حه‌ماسه‌ی ره‌نده
کاک که‌ریم ساڵه دڵی لێی به‌نده
دێ وه‌یس سووره له گوێ‌و تاڵاوه
تهختیسهرسینگیبهخوێو نه‌خشاوه
گهزهڵێو لانی حه‌ماسه‌ی ژینه
جه‌عفه‌راوا به گوڕی خوێنینه
شامی گیانبازی له خێراواوه
ده‌شتی نه‌خشینی بهخوێو شۆراوه
به کموڕه ،به پهسهندهر ،ڕیزی
به موحه‌ممه‌د ،به عه‌لی ،ئازیزی
به پڕی تووژه‌ڵ وعهڵای رێی ژیو
پڕ به تاهیر نه‌به‌ز و دڵ خوێنی‌و
پڕ به ادر نه‌به‌زی شه‌هبازی
شامی ژیو بۆته مه‌کۆی شانازی
شامی گیانبازی گه‌لم پڕ ناوه
له رێی ئازادی به خوێ‌و نه‌خشاوه
شامی جوان چاکی ،مه‌کۆی دڵواکی
گه‌ردی ده‌رباوێ ده‌گه‌ڵ تریاکی
لاوی شاماتی نه‌به‌زو وریا به
دژ به پیلانی نه‌یاران ڕابه
با له شاماتی ته‌یارو سازم
هه‌ڵگرم توێشووی گه‌ڕی دڵخوازم
دڵ به ئاوات و به هیوا بفڕ‌م
به شه هی باڵی گه‌لی ڕێ ببڕم
301