Page 316 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 316
دڵی ژیرم که به زیره‌ک ژیره
روو به روو دێمه‌وه مـزگهوتی سوور
دڵ به تاسه‌ی ده‌کوڵی دووراودوور
بڵێی جاری دی په‌ناگه‌ی بڕوا
په‌ری گوڵ پهیـــــکهری پێدا بروا؟ *
دهمگهڕێنێ گه‌ڕی هه‌نگاوی لاو
کافه سه‌یران ده‌که‌وێته به‌ر چاو
بولبوله ده‌چریکێنێ ماملێ
به هتاری خه‌می کورد ده‌ڕفێنێ
تۆ بڵێی حاجی که‌وانی مابێ؟
ده‌س به چا پیاوێکی ژیر و چا بێ؟
داخوا چای زه‌رد و گرانی خواروو
دێته پێشم وه‌کوو پێشوو دوو دوو؟
با به ئهسوایی سه‌رێک هه‌ڵبێنم
له مه‌لا جامی مـهیان رامێنم
گه‌رچی هیچ نابێ به ئهسریو رشت‌و
خوێنگری باشه نه‌وه‌ک خۆ کوشت‌و
با له سه‌ر ته‌رمی مراد شیرێژم
ئه‌شکی ئازادی ژیان هه‌ڵرێژم
ئه‌ی مه‌لا جامی مه‌یانی شــــێران
ئه‌ی وه‌به‌رچاو خه‌ره‌وه‌ی جوامــــێران
روو ده‌که‌ی به‌ژن و وه‌بیرم دێـــــنم
گیان بده‌م سا که ژیان دهســتێنم
بێ که‌سم که‌سبوو چلۆن بێــــکهس بم
ئه‌شێ ئه‌ز هه‌رکه‌س و فریا ره‌س بـ‌م
314