Page 44 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 44
لێکۆڵینــــهوه و لــــێ پرســــینهوهی گــــوێ درێژهکــــهی دهگــــهڕێ ،روو لــــه
هاشمهکوێر ده‌کا وده‌ڵێ :باشه ئێسـتا کـه نهتـدیوه هـیچ گـوێ درێـژت بـۆ
کـڕیو پـێ شـک نایـه؟ پـهکم دهکـهوێ ،ئه‌گـه‌ر پێـو شـک دێ ،بـۆم بکـره.
هاشــمهکوێر بــێ ئــه‌وه‌ی بشــهمزێ زۆر بهنــهرمی ده‌ڵــێ :وه‌دوو دهکــهوم
بـزانم چـم بـۆ ده‌کـرێ .لـه کـابرای دوور دهکهوێتـهوه ،سـبه‌ینێ بـه‌یانی
که‌ری بـه بۆیـا ره‌نـگ کـراوی کـابرا دێنێتـهوه و پێـی دهفرۆشـێ ،پـاره‌ی
کهرهکـــه وهردهگـــرێ و ده‌گه‌ڕێتـــه‌وه .کـــابرا ده‌ڕوا ،لـــه‌و ئانـــهدا بـــاران
ده‌بارێ ،هه‌ر تنۆکی ئاوی باران هیندێک له ره‌نگی بۆیا له له‌شی گـوێ
درێـژی رهن ـگ ک ـراو ده‌س ـڕێتهوه و ده‌یش ـواتهوه .ک ـابرا بیـر دای ده‌گ ـرێ،
سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ ،بیر ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ :ئه‌ی ئه‌ی ئـه‌و کـهره هـه‌ر دێ
وره‌نگی کاڵتر ده‌بێ! له فکر دایه ،به جارێـک پهشـۆکاوه ،لـه بـو زارێـوه
ورته‌ورت ده‌کا ،پرته و بۆڵـهی ورده ورده خـۆ دهنـوێنێ ،دوعـا دهخـوێنێ،
هاته‌ران وپاتهرانیش ده‌ڵێ .به‌ره بـه‌ره ره‌نگـی له‌شـی گـوێ درێـژ کـاڵ و
کاڵتر ده‌بێ و له ئاکام دا له‌به‌ر چاوانی زه‌ق و لـه سـووڕهوهچووی کـابرا
ره‌نگی پێشووی که‌ر وه‌دیار ده‌که‌وێ ،کابرا به په‌نجه‌ی ده‌ستی له چۆکی
دهکـوتێ وتـازه دهزانـێ چ رووی داوه .تـازه پـێ دهگـا ئـه‌وه کـهری خـۆی
بووه ،هاشمهکوێر دزیویـهتی ،ره‌نگـی کـردووه و پێـی فرۆشـتۆتهوه .کـابرا
ده‌ستی بههاشم ناگا .به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌رهاته ده‌بێتـه ئـهزموونێکی تـاڵ و
پڕئامۆژگــاری بــۆ ئــه‌وه‌ی وریــا بــێ رهنگــی نهکــهن .کــهری هاشــمهکوێر
وه‌بیرم ده‌خا.
له‌ده‌وری منداڵی ولاوهتی بیر ده‌که‌مه‌وه و ورد ده‌بمه‌وه.
بـه‌ڵێ ،هاشـمه کـوێر یـهکجار زۆرن .هـه‌ر کامـهیان رهنگێکـی بۆیاخیـان
پێیه و ،خه‌ریکی بۆیا لێدان‌و و ره‌نگ ده‌گۆڕن.
42