Page 66 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 66
خاڵه حه‌مه
له بیرمه مامۆستایه‌کی شۆ پا ده‌رس گوت‌و بۆ وه‌ڕه‌زی ده‌رکردن
له‌ئێمه‌ی منداڵ نه ڵێکی بۆ گێڕاینه‌وه که'' :رۆژێک مامۆستای ژماره و
پێوان چه‌ند به‌رابه‌ر کردنه‌وه‌ی ژماره به وتانی یه‌کان فێرده‌کا و
ده‌ڵێ :دوو دوو چواره ،سێ سێ نۆیه.
سبه‌ینێ له منداڵێک ده‌پرسێته‌وه .وتانی له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ :ریم دام
ریم دام .مامۆستا به تووڕه‌یی وه ده‌ڵێ :هه‌تیو ئه‌وه چ جواب
دانه‌وه‌یه‌که؟ منداڵه‌که ده‌ڵێ :ئاغا ئهمو ئاهه‌نگه‌که‌ی فێر بووم''.
مامۆستا ده‌ڵێ :کوڕینه ئه‌گه‌ر ده‌رسه‌که با فێر نه‌بوون
ئاهه‌نگه‌که‌ی فێربو ،باشه؟ تێکرا دهڵێو باشه.
به‌و نه ڵهی مامۆستا په‌رده‌یه‌کی ترله سینه‌مای ژیان ده‌که‌وێته به‌ر
چاوان.
به‌یانی رۆژێکی ساردی زستان بوو .له مێژ بوو نه‌چووبووینه شار .له
خودامان دهویسو هه‌لێک هه‌ڵکه‌وێ ،بیانوویه‌ک بدۆزینه‌وه ،له پادگان
بێینه ده‌ر و تاوێک ب هسێینهوه .ئه‌فسه‌ره‌که‌مان به‌ره‌و روومان له
به‌رزایی وه‌ستابوو .ده‌ستی به سه کرد و پا سه و باسێکی زۆر
گوتی :چه‌ند هونه‌رمه‌ند که له مۆسیقا شاره‌زان خۆیان بناسێنو .هه‌موو
به تێکڕایی نێوی ئه‌حمه‌دمان برد‌و زۆریمان لێکرد که خۆی بناسێنێ.
ئه‌حمه‌د گوتی :ناکرێ و نابێ .به گوێمان دا نه‌چوو .دوو لا مان له
که‌وشێکی کرد بوو و پێمان داگرتبوو که ئیللان و بللانه ئه‌حمه‌د ده‌بێ
خۆی بناسێنێ .ئه‌حمه‌د گوتی :بابه ئه‌وه‌ی ده‌یزانم بۆ ئه‌وه نابێ
حیسابی له سه‌ر بکرێ .هونه‌رمه‌ندیان ده‌وێ .منیش له دمبه‌گ لێدان
64