Page 83 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 83

‫چۆن و بۆی ناوێ‬

‫دیمه‌نی زه‌ردی بازنه‌ی زه‌رده په‌ڕی پاییز به هه‌ناسه‌ی سه‌ردی‬
  ‫رێبواری به‌کوڵ و ده‌ردی دوایی‌و جار دێته به‌ر چاو و پا‬
                                ‫ماوه‌یه‌کی کورت له به‌ر چاو ون ده‌بێ‪.‬‬

‫رۆژ تێوهڕ ده‌بێ و به تێوهڕینی‪ ،‬رۆژئاوایهک که هه‌ر ‪ 24‬سه‌عاته‬
‫جارێک ده‌مرێ و دهژیتهوه‪ ،‬جارێکی‌تر بۆ به خاک ئهسواردن به‌ره‌و‬
‫گۆڕستانی ره‌شی شه‌و شۆڕ ده‌بێته‌وه‪ ،‬تاریکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‪ .‬شه‌و دێته‌وه‬
‫و رووپه‌رێکی تر له ده‌فته‌ری سی به‌رگی ته‌مه‌نم ده‌بێته‌وه‪ .‬هترهیهک‬
‫ئهسریو دیسان نه‌خوازراو گۆنام ده‌گرێته‌وه‪ .‬ده‌ستی به هه‌ستی ئهویو‬
‫وخۆشه‌ویستی فرمێسکی نامرادی له ده‌شتی روو ده‌سڕێ‪ ،‬تا مه‌لی خه‌یاڵ‬
‫دیسان له ئاسمانی بیره‌وه‌ری دا هه‌ڵفڕێ‪ .‬شه‌وه دیسان برینم‬
‫ده‌کولێته‌وه و ده‌فته‌ری ته‌مه‌نم به پێی نه‌ریتی شه‌وان هه‌ڵده‌درێته‌وه‪،‬‬

     ‫له‌سه‌ر رووپه‌ڕی دڕاوی ئیمشهوی ژیو نووسراوه‪'' :‬چۆن و بۆی ناوێ''‪.‬‬
‫مه‌لی بیروخه‌یاڵ له‌شه هی باڵ ده‌دا‪ .‬هه‌ڵده‌فڕێ‪ .‬ده‌گه‌ڕێ و ده‌گه‌ڕێ و‬
‫له ئاکام دا له چوارچێوه‌ی پادگانی گورگان ده‌که‌وێته ڕکه و له نێو‬
‫هفهسی نیزام ونیزامی دا ته‌نیا له ده‌وروو به‌ری خۆی ده‌خۆلێته‌وه و‬
‫ده‌ڕوانێ‪ .‬له کاتێکدا که ''حللوربایه‪ ،‬رووی له خودایه''ی راستی گیراوه‬
‫و درۆ باوه‪'' .‬هه‌رکه‌س بۆ خه‌ڵک چاڵاو ههڵقهنێ‪ ،‬خۆی تێ ده‌که‌وێ''‪،‬‬
‫''چاڵ به‌ده‌رزی ناگیرێ''‪'' ،‬خۆم نیزام وخۆم نیزام‪ ،‬لێره‌کانه سه‌ربازم''‬
‫له گوێ دا ده‌نگ ده‌داته‌وه‪'' .‬چوومه سه‌نگه‌ر‪ ،‬کێشام خه‌نجه‌ر‪ ،‬نه‌یارم‬
‫دی‪ ،‬که‌وتمه سه‌ری‪ ،‬وتم خوێڕی‪ ،‬هێزمان وایه‪ ،‬له شکان نایه''‪'' ،‬ئاگری‬
‫خه‌بات ناکوژێته‌وه''‪'' ،‬ده‌می ته‌نگانه‪ ،‬به‌ری کورته''‪ ،‬ئیمشه‌و وه‌بیرم‬
‫دێننه‌وه که رۆژێک ئاڵای ئازادی ده‌شه‌کێته‌وه‪ .‬هه‌روه‌ها گۆرانی‬

                                       ‫‪81‬‬
   78   79   80   81   82   83   84   85   86   87   88