Page 148 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 148
رووی نه‌خشینی زه‌وی هه‌ر ده‌هات ،ده‌رده‌که‌وت و جوانی پێ ده‌بڕا.
شه‌نگه بێری و شوانه‌وێڵه‌ی کورده‌واری له سه‌ر کانیاو ،چاوه چاویان
بوو .شوانه‌وێڵه‌ی کورده‌واری له سه‌ر کانیاو ،چاوه چاویان بوو .دڵداران
گوێیان له چریکه‌ی بهیو و باویان بوو.
ڕاوکه‌ران وه‌ختی ڕاویان بوو ،و به‌و پێیه خێرا بێری داویان بوو.
گه‌ڵا ولکی داران ،دیسان پشوویه‌کیان وه‌به‌ر خۆ ده‌هاته‌وه و ،و به
گۆڕانی نه‌وای هه‌وای دڵ رادههاتو ،و ورده ورده پێی گه‌رم دا دههاتو.
گه‌رووی وشک بهمزگێنی نیزیکی سه‌رچاوه له ترۆپکی چیا ته‌ڕایی
دهکهوتێ و پشووی سوار ده‌که‌وته ۆناخی رێکی .گراوی به نه‌رمه
هه‌نگاوی ،به چاوبازی به له‌نجه‌ولار و ته‌واو نازی بۆ گه‌یاندنی رازی به
سازی ئهویو به‌ره‌و ژوان له ڕێ دابوو.
شینی خاتوون و به‌ندی پیره‌ژنی به ته‌ما نه‌ما .ۆشهنی زستان شکاو
مامه نه‌ورۆز به‌شادی دایه گازێ ،و سه‌ره‌تای به‌هاری ،به ئه‌وینداری
وشیاری ژیان راگه‌یاند و بولبول به خۆشی گوڵ تێی چریکاند.
پیرۆزبایی به‌هار وه‌رزی گوڵان و دڵان ،به ئاگری سه‌ر که‌لان که‌وته
سه‌رزار.
سا به خۆشی به‌هاری گراوی ،شوان به شمشاڵی ده‌رهاتوو له خاوی،
بی‌و و باوی برایمۆکی به شمشاڵ ژه‌نی و پڕ به دڵ پێکه‌نی.
به گه‌یشتنی وه‌رزی به‌هاری رازاوه ،ههوهڵیو رووپه‌ڕی کتێبی شادی
هه‌ڵدراوه و به‌م جۆره بوو که گه‌ڕی گڕی ژیان له گه‌ره‌کی وه‌فاداران
خۆی نواند و په‌ره‌ی ئه‌ستاند .سا ،بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌وینداری ته‌شه‌نه‌ی
کرد ،و له‌شی زۆر شۆڕه‌لاوی دڵگه‌رمی گه‌رم داهێنا ،و هه‌نگاوی به تاوی
ئهویندارانهیانی به ئاموشۆ ڕاهێنا.
146