Page 152 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 152
وه‌رزی به‌هار بوو .تازه هڵایهکی ره‌شی سه‌ره‌رۆیی رووخا بوو .خه‌ڵكی
کوردستان به‌گشتی و شۆڕه‌لاوانی کورد به تایبه‌تی حه‌زیان له باس و
خواسی رامیاری ده‌کرد .له‌و شوێنه که بۆ هه‌وه‌ڵ جار دڵبه‌ر و دڵداری
کورد چاویان پێک که‌وت ،کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی به‌ڕێوه چوو .به‌شدارانی
کۆبوونه‌وه واته ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی میواندار تامه‌زرۆی فێربوونی
سیاسه‌ت بوون.
گوڵاوی ،به‌ڕێوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌کانی سیاسی ماڵ که سه‌نگینی
چیاکانی کوردستانی پێ بڕابوو مامۆستای فێرگهبوو .چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی
سیاسی ماڵ به رێک وپێکی گیرا.
ئامه ،نه‌شمیلانی گه‌ره‌کیش به وهخو سه‌ری لێ هه‌ڵدێنان و له
کۆبوونه‌وه دا به‌شدار ده‌بوو ،له کاتێکدا بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌وینداریش رۆژ
له دوای رۆژ پتر په‌ره‌ی ده‌گرت.
ئامه ،سه‌رگوڵی ده‌س نیشانی باخی جوانی ،رازێنه‌ری میوانی به پێی
وهخو ناسی بوو به به‌شداری یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌کان ،گوڵاوی ده‌رسی
سیاسی ده‌دا و ده‌رسی ئه‌وینداری فێر ده‌بوو.
ئامه ره‌نگی سیاسه‌تی دهدیو و ده‌نگی رامیاری دهبیسو
وگوڵاوی هه‌ر رۆژ پتر له جه‌غزی ئهویو ده‌گه‌یاند .ده‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش
چوونی کۆبوونه‌وه‌کان ،ئامه و گوڵاویش زیاتر لێک نیزیکتر ده‌بوونه‌وه.
پێویستی دیت‌و به‌و په‌ری مانا به‌دی ده‌کرا .گوڵاوی ئامه‌ی نه‌دیتبا
هه‌ستی به که‌م و کووڕی ژیان ده‌کرد و ئامه‌ی به‌رزه باڵا هه‌ر
ئه‌وه‌نده رۆژێک چاوی به گوڵاوی نه‌که‌وتبا دنیای لێ ده‌شێواو کوڵی
گریانی هه‌ڵده‌ستا.
له عاله‌می خه‌ون ،خه‌یاڵ و بیره خه‌ویش دا بیری ئامه و گوڵاوی لای
یه‌کتر بوو ،گوڵاوی له ئه‌وینی ئامه‌ی خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ که‌م که‌سان
150