Page 157 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 157
به‌مجۆره ئامه له گوڵاوی دوور که‌وته‌وه .له ماوه‌ی دوور و درێژی دوور
که‌وتنه‌وه‌یان دا که هه‌ر ئێستا درێژه‌ی هه‌یه ،ئامه به چه‌ندی‌و جار
داخوازی کرا ،به‌ڵام کیژی به وه‌فا دڵی به گوڵاوی دابوو ،عه‌هد و
په‌یمانی به‌ستبوو دڵ به که‌سی تر نه‌دا.
گه‌رچی گوڵاوی زۆر جار پێی راگه‌یاندبوو که به پێی هه‌ل و مه‌رجی
دژواری رۆژ له دوای رۆژ و دوور که‌وتنه‌وه‌یان ره‌نگه پێک نه‌گه‌ن ،به‌و
هۆیه ئیزنی هه‌یه ژیانی هاوبه له گه‌ڵ که‌سێکی تر که پێی وایه
ده‌توانێ به‌خته‌وه‌ری کا ،پێک بێنێ ،به‌ڵام بریاری ته‌واری گه‌ل زۆر به
هێز و له سه‌ر جێی خۆی مابوو ،و دڵیئهوینداری ته‌نیا هی گوڵاوی بوو و
به‌س ،ئامه گه‌رچی سه‌رپشکی دڵی خۆی بوو ،دڵی نه‌گۆڕی ،به‌ڵام ئه‌رکی
سه‌ر شانی گۆڕی.
به‌ڵێنی هه‌وه‌ڵ وابوو ،گوڵاوی یه‌کان بووکی رزگاری بگوێزنه‌وه و
ئامهکان جێی ره‌شبه‌ڵه‌کی شایه بڕازێننه‌وه .به‌ڵام به‌پێی درێژخایه‌نی
ماوه‌ی گواستنه‌وه ،ئامهکانیش که‌وتنه بیری گواستنه‌وه و له
رازاندنه‌وه‌ی شوێنی شایه وازیان هێنا.
ئامه‌ی خۆشه‌ویستی گوڵاوی له ماوه‌ی دوور که‌وتنه‌وه‌یان زۆر جار
ته‌مای چوونه چیای بۆ دیدار نوێ کردنه‌وه و سه‌ردانی گوڵاوی ده ههسو
ومێشکی دابوو .به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی به هۆیه‌ک ئه‌و مه‌به‌سته به ئه‌نجام
نه‌ده‌گه‌یی و ئه‌و دووری و بێ خه‌به‌ر مانه‌وه ره‌نجی ده‌دا.
جگه له خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی پاکی ،ئامه وه‌ک کیژه کوردی به
ههڵوێسو و نیشتمان په‌روه‌ر ،چالاکانه و بوێرانه وه‌ک کادرێکی
هه‌ڵسووری ده‌رمانی له نێو شاری بێ وچان تێده‌کۆشا و له گه‌یاندنی
دوا و ده‌رمان بۆ بنکه‌کانی پێشمه‌رگه له نێو خۆ وده‌ره‌وه‌ی شار
ویارمه‌تی دانی پێشمه‌رگه‌ی بریندار ،دریخی نه‌ده‌کرد ،جار و باره له
155