Page 158 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 158
عاله‌می ته‌نیایی دا بیری له وشه‌ی نا له‌باری وه‌سیه‌ت ده‌کرده‌وه.
پێویستی وه‌سیه‌ت نامه له سه‌ر په‌رده‌ی بیری دا خۆی نواند.
وشه‌ی وه‌سیه‌ت بۆ هه‌وه‌ڵ جاره‌کان به ناروونی و له ئاکام دا به
روونی هاته به‌ر چاوانی ئامه‌ی دڵسۆز و به ئه‌مه‌گ .رۆژێک ئامه به
ئه‌فسه‌ری ده‌سته خوشکی ده‌ڵێ:
''ئه‌فسه‌ر سه‌یر دنیایه‌کی بێ وه‌فایه .ئه‌رێ ئه‌فسه‌ر بۆ وه‌سیه‌ت
نهکهیو .ره‌نگه رۆژێک نهمێنیو .ره‌نگه‌ی چی ،یه ی‌و رۆژێک نامێنیو .با
ئه‌وانه‌ی دهمێنو بزانو و تێمان بگه‌ن چمان له پرێسکه‌ی دڵ دا
خستووه''.
ئه‌فسه‌ری ره‌فیقی به‌دڵی خه‌مباره‌وه ،بێ خه‌به‌ر له سۆنگه‌ی داواکاری
ئامه‌ی گوڵزاری ئه‌وینداری به سه‌ری دا گوڕڕاندبوو :کچێ ئه‌وه ده‌ڵێی
چی؟ گیانه وه‌سیه‌تی چی؟ ئه‌وه چ فکرێکه؟ ئه‌تۆ گه‌نجی .هیوای ژیان‌و
زۆره .بۆ وا هیوا بڕی؟ نه‌کا له دووری گوڵاوی نه‌خۆ که‌وتبی؟ ،ئه
و سانه له تۆ نایه ،ئاواته‌که‌ت دێته کایه.
ئامه وه‌ڵامی دابۆوه :نا ،ئه‌فسه‌ر گیان ،که‌سێک ده‌توانێ
خۆشه‌ویستی خۆشه ویستان بێ ،که هه‌تا بۆی ده‌کرێ و ده‌گونجێ
خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بکا.
ئه‌فسه‌ر گیان له پێناوی به‌خته‌وه‌ری و ئازادی دا زۆر رۆڵه‌ی به
ئه‌مه‌گی گه‌ل بوونه ۆچی وربانی.
ئه‌گه‌ر رۆژێک له‌و رێگایه دا شه‌هید بی‌و شانازی یه.
156