Page 159 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 159
ئه‌فسه‌ری ده‌سته‌خوشکی ئامه ،فرمێسکی نامرادی له چاوان ده‌بارێ و
به ناچار گوێی بۆ وه‌سیه‌تی ئامه راده‌گرێ و له پاشان ئه‌فسه‌ریش
حاڵی گۆڕا بوو ،ئاخر وه‌سیه‌تی ئامه‌ی دوا به دوا له گوێ دا ده‌زرینگاوه.
شه‌وان و رۆژان تێوهریو ،تاکوو چه‌رخی زه‌مان گه‌ڕێکی تری لێدا و
سینه‌مای ژیان رووداوێکی دڵته‌زێنی تری خسته به‌ر دیده‌ی بینه‌رانی،
که تاهه‌تایه له بیریان نه‌چێته‌وه.
مه‌لی بیر و خه‌یاڵ له شه هی باڵی دا‌و که‌وته ئاسمانی هه‌رمانی
ئهویو ،به چاوی گیان ڕوانیم و زانیم ،ئهویو هه‌رگیز نامرێ .سا ،با له
نه‌مری ئهویو بگێرمه‌وه.
ده‌ستی باهۆزی پاییزی ،رۆژێ نه‌بوو ،گوڵی شادی نه‌ژاکێنێ .سروشتی
مات و په‌شۆکاو ،رۆژێ نه‌بوو ،ئهسریو له چاوێ نه‌هێنێ .ده‌نگ دانه‌وه‌ی
اسوهی که‌و له که‌ژ و به‌ژ ،هه‌ر ده‌هات و نزم ده‌بوو ،تا نێوانی
چاووبرۆ ،به پێی جه‌بری هبری لۆمان که‌م ده بۆوه ،دوو ده‌ستی دۆسو
و ده‌زگیران ،پتر له جاران به‌ر ده‌درا ،و خزم بوو له خزم ده‌بوو.
رۆژێکی پڕ ئێش و ناخۆ و نا له‌بار بوو ،رۆژی روونیش شه‌وی تار بوو.
دێوه‌زمه‌ی ره ،بۆ ووت دانی ئاواته‌کان ،شێو وهار بوو .کێ رێبوار
بوو ،بزه‌ی ژینی لێ بڕا بوو .رووپهرهکانی دڵشادی ،یان سووتا بوو یان
دڕا بوو.
نۆره‌ی باسکی گه‌ل که‌وته کایه ،تا نامیلکه‌ی بزه و شادی ،به شانازی
شه‌هیدانی ،له جه‌غزی بێ مه‌غزی ژانی ،ژیانێکی پڕ زام و ئێش ،کوردی
157