Page 207 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 207
ڕه‌وتی کانی
جوانێکی به‌رزه باڵا له‌رینی که‌وته شانی
چاوی سه‌رنجی دامێ دنه‌ی خه‌یاڵی ژوانی
له ره‌نگی ژیو گه‌یشتم به به‌ژنی رێک وجوانی
دڵم له باخی ژینا کردوویه ده‌س نیشانی
گۆزه‌ی له شانی جوانه وربانی ره‌وتی کانی
*
جۆلانه که‌وته ناخم به ره‌نگ و بۆن و نێوی
شیرینه ژیو ده‌به‌خشێ دوولێوی شه‌کره سێوی
مه‌علوومه له‌و ده‌زانم سهرسهوزیدهشووکێوی
زیندانه ئه‌م جی انه خه‌مڵیوی ماته بێ وی
وربانی ره‌وتی کانی گۆزه‌ی له شانی جوانه
*
ئه‌سیر و ژیری کردم به چاوی پڕ له رازی
به جووته چاوی بازی برۆی که‌وانی پێوه
لهیلیش ئهگهرلهجێی با ئه‌ویش به خۆی ده‌نازی
دڵ ڕاده‌کێشێ سازی کڵوهی به تینی ژینه
وربانی ره‌وتی کانی گۆزه‌ی له شانی جوانه
*
ده‌توانێ ڕاتهکێــــــــــــــنێ بزه‌ی هه‌موو خه‌می ژیو
ده‌ڕفێنێ ته‌م لهسهرمهم نه‌رمی له‌ره‌ی مهمی زیو
رووسووره کوڵمی هنده ده‌رمانی ده‌رده شیریو
هه‌ر دێ‌و وخۆ ده‌کێشێ ره ئه‌سمه‌ری بلووریو
205