Page 212 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 212

‫به‌رگی شادی‬

 ‫مه‌لی دڵم له جێ ژوانه‬          ‫هه‌ڵۆی هیوام له هه‌ستانه‬
‫واده‌ی سه‌بر چه‌ن زستانه‬                ‫بووکی تاسه‌م ده‌گوێزمه‌وه‬

‫دۆشه‌گی م‌و وشکه ده‌شته‬           ‫نیشتمانم وه‌ک به‌هه‌شته‬
‫دوا سروودی ژینی وه‌شته‬           ‫رهندۆک گه‌ڕی ده‌شتی گۆنا‬

‫ره‌نگم زه‌رده به‌شم ده‌رده‬         ‫وه‌ک ژێرده‌ستی سهرئهوههرده‬
‫سه‌رینی م‌و گاشه به‌رده‬           ‫له پێدهشو و چیا و شێوان‬

‫ڕێ ده‌پێوم به دڵخوازی‬            ‫وه‌ک عاشقی عیش و رازی‬
‫پێشمه‌رگه بم به شانازی‬          ‫له هێزی خۆم راده‌بینم‬

‫ڕێ ده‌پێوم یانی ماوم‬            ‫شه‌وم نامۆ ره‌وته تاوم‬
‫ده‌رد و به‌ڵا ده‌وری داوم‬         ‫رێگای دوورم پڕ له دڕکه‬

‫به‌دی ده‌که‌م رۆژی بزه‌م‬           ‫له بو هه‌وری رهشوۆشی خه‌م‬
‫به‌رگی شادی له به‌ر ده‌که‌م‬        ‫له کازیوه‌ی جـــــێژنی هه‌ڵۆ‪13‬‬

‫ئازا سه‌کری بانه‌مه‌ری‪ -1362‬کێلێ‬

‫‪ 13‬جێژنی هه‌ڵۆ ‪ ،‬ئیشاره به‪26‬ی سه‌رماوه‌ز ‪ ،‬رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه ‪.‬‬

                                    ‫‪210‬‬
   207   208   209   210   211   212   213   214   215   216   217