Page 219 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 219
مهڵێو
به‌دی ناکه‌م سوێنی زۆر هه‌تا که‌م
چرای شه‌و که‌م گڕه نه‌وتی چرا که‌م
به تۆ روونه چرای عومری گرانم
هه‌وێنی شه‌و ی دیده‌ی شه‌و چراکه‌م
*
به ده‌و که‌یلی دڵی باخی گوڵانی
هومێد به‌خشی شه‌پۆلی ژیو و ژوانی
گوڵی رازێنه‌ری گوڵزاری روانی
په‌ری گوڵ په‌یکه‌ری پاراوی جوانی
*
فریشته‌ی جوانی رووناکی به‌یانه
” ئه‌وه‌ی جوانان به تێکرایی هه‌یانه”
هه‌مووت تێدا به‌دی ده‌کرێ گوڵی م‌و
وتابخانهی دڵ‌و رێێ کرده واته
*
له نێو چاوان و نێوچاوان که‌جوانه
به مانگی یهکشهوهی ئه‌و ئاسمانه
که تیری چاوی دڵ که‌وته که‌وانه
مهڵێو بۆ سوورکرا ئه‌و جێگه ژوانه
*
ئازا – رێبه‌ندانی 1362
ئاوایی ،ئه‌حمه‌د بری‌و
217