Page 223 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 223
جێی خۆیه‌تی نان و دۆ نیوه‌ڕۆ رۆیی نیوه‌رۆ
ده‌که‌ومه جه‌نگه‌ی بژار له مه‌زرای پار و پێرار
”ده‌خۆی بخۆ ناخۆی چش” ”نانی ڕه‌ق و دۆی تر ”
ده‌ڵێی له کار بوومه‌وه له بازارێ چــــــــــــوومهوه
چم دی ئه‌مڕۆ له گۆڕێ هه‌وای دڵــــــــم ده‌گۆڕێ
رێ ده‌بڕم به ناره نار له دهشو و چـــــۆموبنار
چم لێ دیاره له رێ دا وێنه‌ی مـــــــــــــــــناڵی تێدا
هه‌ر شاخێکی ده‌بینم جێی داخـــــــێکی ده‌بینم
بۆچی که‌ژ و داوێنه رێگا بــــــــــــۆته ئاوێنه
کێ له مانه دڵبه‌نده ئه‌م زه‌مانه دڵـــــــــــبهنده
به سه‌ر به‌ندی مه‌ندی دڵ ناتوێته‌وه بهنــــــــــدی دڵ
هینده گیرا به هیچه تهختهبیتی له میــــــــــــــچه
له بنهوبڕ و رنوو بایخیان کرده ڕنوو
گه‌رچی به گه‌وره ساڵی به چاوێکی مناڵی
ئه‌مڕۆ مناڵ ده‌بمه‌وه بۆ گڕوگاڵ ده‌بمه‌وه
کێ بێ گوێ بدا به لا ” مه‌لا مه‌لا لا به لا”
”ده‌چمه ماڵه جولاکه” ” وڵته وڵتی کووله‌که”
” ده‌چمه ماڵه هه‌رمه‌نی” ” وڵته وڵتی سه‌مه‌نی”
” ده‌چمه ماڵی نانه‌وا ” ” ره‌نجی ساڵی شانه‌وه”
” دهچمهماڵهموسوڵمان” ” دهنگییاسیو و ورئان”
له‌و ده‌وره و زه‌مانه‌دا له‌و سه‌راو ژێر خانه‌دا
که‌سێ ده‌رێسێ ته‌شێ کافر به حاڵی نه‌شێ
گیانه شیره‌که‌م هه‌ڵچوو له ترسی پرسی خه‌سوو
به‌رز ده‌بێ زۆر نا بڕێ دڵ پڕ ده‌کا و نابڕێ
221