Page 226 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 226
پهنابادێک په‌ت ده‌که‌م دیسان شێروخهتدهکهم
شه‌ربه‌تیش ده‌خۆمه‌وه دێمه‌وه و ده‌رۆمه‌وه
بازهڵم گیان خه‌یاڵه کار که‌وته ئاسنه‌واڵه
شێروخه‌ت که‌که‌وته کار سهوزهڵێی ده‌ڵێی به‌زار
***
رۆڵه باشی کز نه‌بی له میر میرێو دز نه‌بی
بۆ میرێکی شاتره سۆفی دیسان چاتره
هه‌رچی بێ مامه سۆفی زۆر نابێ ئێش و ئۆفی
نانی که‌م نه‌رم ده‌بێ ده‌ستی که‌م گه‌رم ده‌بێ
وه‌زیریش که‌ڵکی نییه ئاکاری خه‌ڵکی نییه
حاڵی ماره به سیری ده‌وری میری به پیری
ده‌ڵێی ئه‌دی به لاوی با بترسێی له داوی
کۆمه‌ڵێکی بێ دزه بازهڵمی فێری بزه
چی هه‌یه بۆهه‌مووکه‌س کۆمه‌ڵی یه‌ک بوونوبهس
دز نه‌بی هه‌رچی ده‌بی رۆژێک ده‌بێ پیر نه‌بی
نهوهکسواڵکهروسهربار رۆڵه گیان فه یری کار
لاوکی ژیان ده‌بێژێ کێ ئاره هی ده‌رێژێ
به‌ڵام ئێستاکه چۆنه چاو و برۆ لێک جۆنه
له گه‌ڵ تۆمه براخاس زۆریشه گیسکی هه‌یاس
نه گه‌وره بی نه چووکتر نه ورس بی نهسووکتر
***
بازهڵم بیری ده‌وێ ئه‌زموونی پیری ده‌وێ
جۆراب بازی گه‌راوه ده‌ستێک مازوو گه‌ڕاوه
مازوو که‌وتۆته جۆراب چاویان لێته دایک وباب
224