Page 234 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 234
(هه‌ورامان)
سه‌رگوڵی جوانی دڵه هه‌ورامان
خۆ و دڵگیره به‌هه‌شتی هه‌رمان
به‌رز و به‌فرینه که‌ژی سه‌ربه‌رزی
هانده‌ری ژینه به‌هه‌شتی ئه‌رزی
پته‌و وبه‌رزی ده‌مه هه‌ورامان
ڕاده‌ری هه‌وری ته‌مه هه‌ورامان
خاوه‌ن ئه‌ستێره گه‌شی ڕێی مانه
ده‌وده‌وه‌ی تاسه له نووری جوانه
مه‌لی رووسووری شه‌هید کاڵ کاڵه
خوێنی بارانی شه هی شا باڵه
چه‌می سیروانی گه‌شی نه‌خشاوه
کاکه تۆفیقه ره‌شی لێ ژیـاوه
رۆڵه هه‌ورامی نیشانه‌ی مانه
مه‌رهه‌می زامی دڵی کوردانه
حهملهروو ،سه‌عدی،وه‌لی،گیانبازن
سازی هه‌ر مانی گه‌لی شانازن
سا بیری نه‌تره به‌ری به‌د خوازان
بوو به سه‌رمه‌شقی ئه‌وانه‌ی ئـازان
که‌ژی زهردێڵه هه‌چی سهرکاون
سه‌ری سه‌ربه‌رزی گه‌لی خۆشناون
که‌لله هند تاکه له نێو شا خانی
به‌رز و هیوادهره وێژه‌ی نانی
خۆشه پیررۆستهم وسهرداڵانی()1
له سه‌ران گه‌رمه بزه‌ی مــیوانی
232