Page 236 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 236
(کرماشان)
له ئه‌مه‌گ ناسی هتاری باشان
وێنه یه چاوی گه‌لم کرماشان
ده‌نگی ژیو به‌رزه شه‌پۆلی بوونی
کیژ وکور ده‌س به چهکو بێستوونی
بۆ فیداکاری مه‌زن ئاماده‌ن
رێی شه‌هیدانی نه‌مر به‌رناده‌ن
کورده بێستوونی گه و پڕهێزه
هه‌ڵه‌مووتی له کوڵی جێی رێزه
هه‌وری خوێ‌و هه‌ڵمی دڵی یارانه
دا ده‌دا نه‌رمه تکه‌ی بـارانه
نه‌رمه رێژنه‌ی دێ به‌دوو دا یاران
دونده جێی داوه‌ت و جێژنی باران
به گه‌ڕی سووری خـهباتی خوێنی‌و
دێته دی داوه‌تی رێبواری ژیو
ئاژوان ( )7یبلهیه بۆ رێبواران
پێکه‌وه دێنه سه‌ری دڵـداران
زه‌رنه لێم دیاره به‌رووی شادانی
ئه‌شکی چه‌م که‌وته به‌رۆکی پـانی
پیر خدر ،هانی ،که‌ژی چـــاڵاوا
به‌ڵگه بۆ مانی گهلو ماڵ ئاوا
رووی ژیان که‌وته سه‌ری باروبوار
بێژنهسهر بهرزهوهکووشیریو سوار
کوڕ وه‌گیانی ده‌ژنی ئــازایه
باسکی هه‌ڵماڵی گراوی کــایه
234