Page 259 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 259
(بانه)
بانه ئاورگه گه‌شه‌ی تێکۆشــان
بانه مزگێنی ده‌ری سوورپۆشــان
هه‌ر که‌ســێکی له هراخو ژیابێ
کفره گــه‌ر جارێ له مردن دوابێ
نیشته جێ‌و ســهنگی ته‌واوی کایه
هه‌یبه‌تی تۆزی له ئاڕبـا بــایه
له ن ێنی( )47شـنه گه‌رمی نــازه
دێته روو راز‌و ن ێنی تــازه
سه‌ر ن ێنی به کوڵی پـێشینی
له سه‌ری ڕژد و دڵی بـهردینی
شی‌و ده‌کا سووره گوڵی گوڵـدانی
فه‌لسه‌فه‌ی ژینه گوڵ و هه‌ڵدانی
گاکری وردی گوڵان هه‌ستێنێ
تاپڕیش کورده ژیان ده‌ستێنێ
سڵهمانبهگ له سه‌ران سه‌ربه‌رزه
دیمه‌نی جوانی گوڵی سه‌ر عه‌رزه
جوان ورووسووروگهشه ئاڕمرده
بۆ گهیشتو به ئه‌وینم پرده
سه‌ری بابۆسه له‌گوێو سوورکێوه
گوڵی نه‌خشینی ژیانی پێوه
که‌لیخان دیاره کموی نهخشیو
کێ بژاکێنێ گوڵی نای،بهخشیو
حه‌وته‌وانه به سه‌ری سه‌ربه‌رزی
257