Page 263 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 263
با له بێندروێ فرێ ده‌م ده‌ردان
دواو و دوو چۆمی گه‌لێ پڕ جوان‌و
به دڵی روون له شه‌پۆلی مان‌و
گه‌لوو نۆڕی چ به‌ژن نهخشینو
شوێنی گیانبازی حه‌ماسه‌ی ژین‌و
ده‌رده‌خه‌ن ساڵه،حوسێو مێرگاسێ
دژ دهتاسی که گه‌لی لێی راسێ
ساڵه،رێبوار ،خله هه‌ر وا زیندوون
دێڕی خوێناوی په‌ڕاوی مێژوون
ده‌ر ده‌خا سووره که‌ژی زمزیران
له ڕێی ئازادی به‌ده‌س باپیران
تیری کوردی له کهوانان ده‌رچوو
هه‌رده‌مه یه‌ک نه‌ته‌وی بێ سه‌رچوو
هه‌ر نه‌یارێکی له زمزیرانه
مه‌رگی پێ ده‌بڕێ به‌شی گیرانه
شوێنی یارانه ده‌بێ دژ لاچێ
لانه چێ چاکه سه‌ری بهرباچێ
مه‌لی دڵ که‌وته گڕاوێ و لووسێ()53
له ده‌بێ ئاوی ره‌وان رامووسێ
رووی خۆڕێناوی شه‌پۆلی تاوێ
رووی ژیان دیاره له مامهنداوێ
هورموزاوێ به ره‌وانی دیاره
ئۆ ره‌گه‌ی شادی دڵ و دڵداره
له دڵی ته‌نگی شه‌وی بێده‌نگی
ته‌نگی گڕژاڵه به پێی دڵته‌نگی
261