Page 335 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 335
ئاسمانی روو کراوه
ره‌نگی زێڕینی گلاره‌ی خۆر که نوێنگه‌ی روو گه‌شی چاوی هه‌تاوه
دیمه‌نی باخی گوڵانی تاک تاکی
ده‌شتی بێ ده‌روازه و کاکی به کاکی
سه‌ر وه‌ده‌ر نانی گوڵی نهخشیو له ژێر کفنی سوی به‌فری بناری
شالهرهی نه‌رمی له‌شی ماسی ده‌مێ ،گه‌رمی سه‌مای ناسی
له نێو شووشه‌ی بلوورێنی دڵی ئاوی گه‌شی باڕی
دیمه‌نی بزوێنی زاری ،گه‌رمه یاوی بێ هراریبۆو به‌رامه‌ی خاکی پـاکی
عه‌تری ده‌م بارانه وێ که‌وتوو ،وگه‌رمی تی‌ف تیفه
خه‌ونی مه‌زرای گه‌نمی سه‌رچاوه‌ی تریفه
هاتو و چوون ...هاتو و چوون
ههڵاتو ،خۆشه‌ویستی ،خه‌م له به‌ر بوون
پێ کوتانی پێ به پێی شادی و بزه‌ی خه‌ڵکی زه‌مانه تاکوو مردن
کـارکردن ،کـارکردن ،ئـۆ رهگرتو ورده ڕوانینـی بـهوردی گشـتی ئـه‌و
ده‌شتانه تامه‌زرۆ به ئاو و تاوی خۆشی‌و
چاوی رژاڵ دینی کانی و تاو تاوێ ،وم ومێ له‌و ئاوه نۆشیو
یـا لـه دوا لێـواری ئێـواره لـه ژێـری عـهتری چـه‌تری جـوانی ئاسـمانی
که‌وانی شی‌و
بردنی مێگه‌ل به‌ره‌و لووتکه‌ی چیای خۆراگری دڵگیر و نهخشیو
دینی تێری شه‌نگه بێری
ژوان وجوانی ژی جه‌وانی وسازی ده‌مسازی ره‌وانی
هاوزمان خوێندن له گه‌ڵ ئه‌و بولبولانه‌ی بۆ گوڵان کێوی و چه‌واشه‌ن
سه‌یری شیرخۆری له‌بار و لار و له‌نجه‌ی مامزانی جوانی هێدی غـهر ی
نازان
که نه‌یاری بو په‌سێوی دیوی تریان نادیار و بێ هراره
333