Page 339 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 339
ئاره‌زوو کوێره
تیری بڕوامان ده‌بێ بڕوا
کێ ده‌زانێ تیری باوه‌ڕ کامه په‌رده‌ی هه‌ردی مان ده‌گرێ ؟
بۆ ئه‌وینداری به ده‌ستی ئاره‌شی زانا کتێبی کۆن ؟
کێ ده‌زانێ کامه شوێنی هه‌ردی خارا ده‌س نیشان ده‌کرێ ؟
ئا کوا باهۆیهکی پۆڵا به سه‌ر په‌نجه‌ی ده‌سی باوه‌ڕ
به سرته ئه‌و هه‌واڵه گوێ به گوێ رۆیی به زاری زاری پڕ زاری
لـه نـاخی لانـی چـاوان چـاوی برسـی پـڕ مه‌ترسـی ورد لـه هـه‌ر لایـه‌کی
روانی
به‌و هه‌واڵه دڵ تهزێنهی دڵڕه‌شی گویی بیسه‌ری ده‌وران زانی
ورده ورده دڵ پڕی گه‌ل سهرتریو په‌رده‌ی پڕی خۆی خسته چاوان
وه‌ک زرێی ئاڵۆزی لێ هات کاروانی گه‌رمه یاوان
سا له سوێی ماڵ و که‌ماڵی
ره‌نگی بێ ده‌نگی له سه‌ر زار و زمانی مانی ڕاماڵی
دڵی گه‌ل که‌وته جۆشان شاگڕی گرت
سا شه‌پۆلی تاو و تینێکی تری گرت
وه‌ک دڵی پاکی زرێ مرواری به‌ر دا
هلبی کاروان ارهمانێکی له سینگی روونی ده‌ر دا
له پڕ ڕا ده‌نگی داوه ده‌نگی سه‌ربه‌رزی
زه‌وی له‌رزی
نه‌یاران ئاره‌شی پیرم
ئه‌وه مه‌یدان ئه‌وه تیرم
دلێری ریزی مێرانم
به ته‌نیا تیری تیردانم
بۆ تا ی کاری تاڵ و ناله‌باری ئێوه ئاماده‌م
337