Page 346 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 346
”گه‌ڕانه‌وه”
گه‌ڕانه‌وه وه‌رگێڕاوی شێعری هه‌ره به‌رزی « نا ووسه» له نیما یوشیج
رچه شکێنی شێعری نوێی فارسی به سێ هه‌وا.
**1
ئه‌و ده‌مه‌ی کازیوه چاو و گوێ یه یه‌کسه‌ر نۆره بانگی دێته‌وه
بانگی دڵ لاوێنه‌ری شازهنگی دێر کاتێ ده‌زرینگێته‌وه
چۆن له ده‌شتی چۆل و هۆلی تار و روونی به‌ربه‌یان
شه‌ق ده‌کا خه‌رمانی هێزی سۆزی هه‌مبێزی خه‌ڵووزی ئاسمان
سا له رێگه‌ی دابڕیو و ههڵبڕیو
تێکه‌ڵاوی به‌ند و باری سه‌رده‌می زووخاو ناسۆر و بری‌و
به زرینگه‌ی ده‌نگی ژیو
تێک ده‌دا ده‌م ده‌م هه‌چی دیواره بای سڕ بێته پێش
وا له ره‌وتی دڵگری گهشو و گوزه‌ر
راده‌کێشێ چه‌م ده‌فه‌ی سینگ و به‌رۆکی پانی پڕ ژانی که‌وانی ئاسمان
و خاڵی کۆتایی هه‌ته‌ر
تاری ده‌نگی زه‌نگی به‌رزی دێری ژیو
پێ له خاڵی جه‌مسه‌ری سه‌ر نیوه هێڵی رێی خه‌ته‌ر
یا به مانایه‌کی تر
وه‌ک فڕۆکه‌ی ده‌نگی هه‌ر مانی ژیان
روو به رووی ئاپۆرهژاری سه‌ر مهکۆگهی زۆنگ و زه‌ل
بێ وچان و بێ هه‌دا
344