Page 351 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 351
ده‌نگی به‌تاوی دێره به پاراوی گهڕوشهی زمانی رێی ره‌وا
به ته‌کووزی هه‌ناسه یا به زرینگانه‌وه‌ی هه‌وا
بۆ ژینی خۆ نه‌وا
بۆته زمانی حاڵ
هیوا وه‌بیر ده‌خاته‌وه ،هیوا وه‌بیر ده‌خاته‌وه
ئه‌و ده‌نگه جوانه‌یه روودیمهنی ئاسۆی شهواری ژیو
ون بوو لـه نێـو دڵـی ئـاڵۆزی بـێ هومێـدی شـهوێکی فـره سـارد و ره و
خهمیو
وه‌ک هۆ له لانه‌ماوه ده‌مارێکی پڕ به دڵ کوڵی
ده‌ردا چریکه و نه‌وای هه‌وای دڵی
له‌و کاته‌وه حه‌زکردنی ده‌می دڵشادی ژیو ههوایهتی
سای ده‌ربڕینی چریکه و نهوایهتی
زه‌نگی زه‌مانه به ئاهه‌نگی گه‌رمی دڵ
یا خۆ به ده‌ربڕی پڕ پێستی یه‌ک وته‌ی
هه‌ر گیان له‌به‌ری عاله‌می یه‌ک ده‌م ده‌خاته کوڵ
رێ روون که‌ری ته‌واوی گیان له‌به‌رانه
به یه‌ک نیشان و په‌ی
تینی ته‌نینی تاری ده‌نگی پڕی زاری زه‌نگی دێر
تا ئه‌و ده‌مه تێکڕایی پێ بنێته دڵی حه‌وشه‌ی گه‌ڕانه‌وه
راکێشه‌ری ته‌وه‌ره‌ی ژینی ئاشقی هه‌رمانی مان ئه‌بو
زه‌نگی به‌ده‌نگی دێر ،ئه‌رکی له شانه و تاری به گیانه
تا ئه‌و ده‌مه تۆراوی تۆره‌مه‌ی ته‌وژم و ژاری له یه‌کتر بخاته توون
پێک بێنێ ئه‌م دڵانه به پێی ناته‌بایی بوون
ماندوو و شه‌که‌ت ده‌بو
راکێشه‌ری دڵانه به نه‌وای گه‌رمی ئه‌و ده‌مه
349