Page 353 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 353
به‌ر با ده‌چێ به با ده‌چێ
گۆڕانه ئه‌سڵی نه‌گۆڕی ده‌وری ،ده‌وری بیر و دڵ
شادی زه‌مان ده‌زێ به نه‌مانی ته‌وژم و کوڵ
دینگ دانگ بێ بڕان
رێیه‌ک به‌ره‌و ژیان
له‌و کاته‌وه گزینگی روونی بوون
کوڵمی له که‌ل ده‌دا
تا ئه‌و ده‌مه تارمایی به‌ژنی به سامی نه‌بوون و چوون
که کراوی ئاره هی نه‌مانی به رێبواری زه‌ل ده‌دا
گه‌ر باوی زاری مرۆڤێکی ده‌م به پێکه‌نیو
هاوسه‌نگ و تای هه‌وای گڕی بزوێنی ئاگره
یا هه‌ڵده‌لووشێ چاڵی توون
سای هاتنی کزه‌بای ده‌م سڕ و خهمیو
جه‌سته‌ی به داوی نه‌یارێکی ژیو بڕه
بــــۆ کارهســــاتی پڕلــــه هــــات ونــــههاتی بهرچــــهم ودهمــــی ئــــهمڕۆی
مرۆڤیسهراپازمان وگوێ
ئاوس بوو جی انی به ژانی دوێ
دایه‌ی زه‌مانه زگ پڕه که‌وتۆته تا و وتێ
بۆ زانی کاره‌سات
بۆ هات و بۆنه‌هات
دایه‌ی جی ان له سوێ
ئه‌مڕۆ بزانه له ئاوس جی انی دوێ
ده‌کرێته‌وه رێی ئال و گۆڕی نوێ
له‌م زانه‌وه بزانهوه شێوه‌ی گه‌ڕی سبه‌ی
ئۆخه‌ی نه‌خه‌ی ده‌خه‌ی سه‌ری گۆ و هه‌ڵس و که‌وت و ده‌ی
351