Page 358 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 358
هۆی شادی هۆی خه‌می
پێی ناوه‌ته حه‌وشه‌ی فره‌ئایینی سه‌رده‌می
رازێ له گه‌ڵ گه‌لێ رێبواری رێی به خێر و سممهت
ده‌رکی وته‌ی ره‌وانی به دڵخوازی کرده‌وه
تا دادڕێ په‌رده‌ی ههتهڵۆکهی نه‌هات و هات
له‌و رێیه‌دا له هیچ به‌رهه‌می خوڵقاوی ده‌ستی ته‌یاری سروشته‌وه
گرت و نه‌گرتی ته‌خته نه‌رد به ماڵ و کوشته‌وه
شه خان دڵی گیراوه ده‌بزێوێ ده‌ستی بردنه‌وه
یا خۆ نه‌هاتی مارسه یه‌ک ده‌خاته مردنه‌وه
سۆمایی چاوی چاوان
کارگه‌ی به سامی تاوان
هه‌روا کرایه‌وه
گوتراوه هه‌رچی هات و هه‌رچی نه‌گوتراوه‌ی ژیو و ماوه‌یه
باسی له باسی کانی روونه یا خۆ له باسی زنه و کوێره چاوه‌یه
بۆههرکهسێ له شار و دێیه ،له پێدهشـو وشـا وکـانی ،لـهزۆزان وجـێ
ههواروئارانه
گه‌رمی نه‌وای وته‌ی زه‌مانه باوی زارانه
تا کوو مرۆڤ
ئازار به گیان نه‌کڕێ
تا خۆ له دڵ نه‌سڕێ
زه‌نگی خه‌یاڵی پووچه‌ڵ
ناگاته ده‌رکی شادی
ناگاته لینگ دانی ئه‌سوی جوانی رێی مرادی
هیچ ده‌رکه‌یه‌کی تاسه ،بێ هه‌وڵ و چاری چاران
ناکرێته‌وه له یاران
356