Page 361 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 361
له ئامێزی گه‌رمدا دڵ بریندار
له بیری چۆوه ئێش و ئۆڤ و ئازار
به ده‌ستی کش‌و و کاڵی ههڵورووکاو
له مه‌زرا دا به‌روبووی کێڵگه سووتاو
گوڵستانی ده‌می پێ راپه‌ڕیوه
له جه‌سته‌ی گیا و گۆڵ ئاگر خزیوه
له رێی ئاواتی ماڵی تۆره‌مه‌ی دا
له جۆرابێو زه‌مانه یه‌ک و ده‌ی دا
له‌شی سهرمازهدهی ده‌م ئاورهسووره
بڵێسه‌ی گه‌رمی میوانی له ژووره
دنه‌ی له گه‌رمی به‌سته‌ی شاد و زیندوو
له ده‌زگای دنیا بوو به مێژوو
زرینگه‌ی دڵگری دێری بلاوێو
که ده‌رچوو بۆ بناری سه‌وز و خاوێو
به ئاهه‌نگی به‌یانی جوانی خۆیی
ملی رێی گرت ،به توندوتیژی رۆیی
له به‌ر خامۆشی هندیلی به مانا
له چۆلی هلبی خه‌مخانه‌ی نه‌مانا
به‌رز بۆوهههوای جاڕی زه‌مانه
هه‌تا ریشه‌ی خه‌ساری کا نیشانه
له به‌ر له‌رزینی پێ ریشه‌ی خه‌ساری
ره‌گ و ریشه‌ی ده‌رێنم ،که‌وته زاری
هه‌تا زه‌ل ،له به گنخاوی سوێرێ
به ده‌نگی داری تاسه دڵ بدێرێ
له مه‌و دوا کاروان نه‌بێی که‌نفتی
359