Page 365 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 365

‫موسوڵمانه ئه‌گه‌ر دڵ‪ ،‬گه‌ر مه‌جووسێ‬
      ‫ده‌نووسێ و ده‌نووسێ و ده‌نووسێ‬

  ‫له کارگه‌ی خۆ به شه‌و ی ده‌م گراوی‬
 ‫ده‌به‌ستێ دهسو و پێی زنجیر و داوی‬

   ‫به سارد و گه‌رمی رۆژگاری نیشانه‬
     ‫زرینگه‌ی دێ و به‌ره‌و ئێمه ره‌وانه‬
      ‫زرینگه‌ی هێنه‌ری نه‌رمی سه‌فایه‬
        ‫زمانی گه‌رمی راوێژی وه‌فایه‬
     ‫ته‌نانه‌ت چرکه‌یه‌ک کۆڵی نه‌دابێ‬

‫له به‌ر نه‌شکان ده‌بێ دڵ بێ هه‌دا بێ‬
   ‫چ توند و گورج و گۆڵه چه‌ن به کاره‬
          ‫به دهرباتی حه‌ریفی رۆژگاره‬

‫له کێشه‌و مه‌عره‌که‌ی ژی هه‌ردی خارا‬
   ‫خه‌زێنه‌ی گه‌رمی هیوای روونه یارا‬
          ‫زرینگه‌ی ژینه دێ زام‌و دیاره‬
         ‫زه‌مانه رووی شکانی بۆ نه‌یاره‬
   ‫گه‌ڕی وردی ده‌م و کاتی سه‌فه‌ر بوو‬
    ‫دڵی گه‌رمی گه‌ڕانێکی له سه‌ر بوو‬
  ‫زرینگه‌ی زه‌نگ له رێبازی سه‌فه‌ر دا‬

‫له لادێ و شار و شا و دهشو و ده‌ر دا‬
     ‫له سه‌ر هه‌ر خاڵی بزوێنی زه‌مانه‬

   ‫به به‌سته‌ی ژینه وه‌ستانی له شانه‬
‫له هه‌ر هه‌ستان و وه‌ستانی ته‌پی ژیو‬

    ‫که هه‌ڵده‌ستێته‌وه لا ی شه‌پی ژیو‬
     ‫ده‌خاته دڵ زرینگه‌ی چوونه پێشی‬

‫‪363‬‬
   360   361   362   363   364   365   366   367   368   369   370