Page 364 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 364

‫تراویلکه‌و زنه‌ی لارێ نه‌ماوه‬
            ‫له رێی تاڵانی باخی پێ بڕاوه‬
          ‫گه‌لێکی جێژن و شادی پێ بڕاوه‬
     ‫به‌ری شازهنگی دێری شێعری ره‌وانه‬
‫له به‌ر ژیو که‌وته له‌ز به‌م ده‌نگه جوانه‬
  ‫به دینگ دانگی به‌هه‌شتی شادی ژینی‬
          ‫به پڕ تینی ده‌می تار و ته‌نینی‬
        ‫به ناسک ده‌م به مزگێنی هه‌ناوی‬
     ‫له هه‌ر وه‌ستان بزه‌ی باری له چاوی‬
  ‫له خۆڕایی چلۆن زه‌نگی سه‌حه‌ر خوێ‌و‬
      ‫ده‌که‌وته بیری ئاده‌ی سارد و بژوێو‬
        ‫به چیرۆکی پیاسه‌ی گه‌رمی تاسه‬
      ‫به دڵ که‌وتۆته خێرخوازی هه‌ناسه‬
     ‫له به‌ر خێر و خۆشی خه‌ڵکی زه‌مانه‬
         ‫زرینگه‌ی گه‌رم و بزوێنی له مانه‬
     ‫دنه‌ی نه و نه‌زیله‌ی ده‌م په‌رۆشی‬
          ‫بزه‌ی کازیوهیی دێنێ به جۆشی‬
‫هه‌زار هه‌ستاوه نه‌خشی ژیو له نه‌خشی‬
    ‫بڕستی شه‌ق که‌ڕی شه‌وگاری به‌خشی‬
   ‫شه‌وه و په‌رده‌ی ره‌شی داپۆشه‌ری ژیو‬
      ‫له سه‌ر به‌ژنی پڕی پڕ هێڵی گۆڕی‌و‬
   ‫به خوێناوی جگه‌رمان ره ده‌نووسێ‬
        ‫نه‌یارێ نه‌رمه باهۆی راده‌مووسێ‬
       ‫ده‌سه‌لمێنێ زرینگه‌ی ئه‌م وتانه‬
      ‫وه‌لا چوونی په‌ڵه‌ی دڵ هه‌وری تانه‬

   ‫‪362‬‬
   359   360   361   362   363   364   365   366   367   368   369