Page 363 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 363

‫له راسو و چه‌پ زرینگه‌ی زه‌نگی دێره‬
        ‫زمانی یه‌کسه‌ره پابه‌ندی خێره‬
       ‫گرێ پچڕا به به‌ند و باوی سازی‬

   ‫له بازی دا که سهرون‪ ،‬بوو به نازی‬
     ‫وه‌کوو بڵقی سه‌راو سێ ری نه‌یاری‬
‫به پێی جه‌بری زه‌مان ده‌رچوو له یاری‬

          ‫نه‌یاری دڵڕه و ئازار و ژانی‬
   ‫هه‌موو که‌وتوونه فه‌رهه‌نگۆکی فانی‬
   ‫مه‌به‌ستی تاڵی ئه‌فسانه‌ی له مێژیو‬
   ‫به ڕسته‌ی ناحه‌زی سه‌ردێری ئاییو‬

     ‫ههچهندی ناله‌بار و دژ به دڵ بوو‬
    ‫ئه‌وه‌نده‌ی هێنه‌ری ئازار و کوڵ بوو‬
     ‫وه‌کوو بابرده‌ڵه هات و به با چوو‬

          ‫کتێبی تازه چاپی کۆنه لا چوو‬
‫به چاوی تهسکهبینێ‪ ،‬پێ به سه‌ر بوو‬

    ‫به‌ری خهوشێ زه‌مانێکی هونه‌ر بوو‬
   ‫هه‌ڵه‌ی بۆچوونی چه‌وتی ئه‌م ژیانه‬

        ‫به سوودێکی که هاوماڵی زیانه‬
 ‫نه‌ما باوی‪ ،‬به باوی ژیو به سه‌ر چوو‬

   ‫که فڕتۆڵی زه‌مان زۆڵی له به‌ر چوو‬
        ‫چرای شادی بڕا ده‌ستی ته‌مینی‬

      ‫چرای گه‌ل هه‌ڵکرا بۆ دڵ به تینی‬
         ‫نه‌ما بایه‌کی هێزی لێ بڕا بوو‬

       ‫چرا کووژانه‌وه‌ی رێی پێ بڕا بوو‬
        ‫شه‌وه‌ی تاری ژیان پشتی شکاوه‬

‫‪361‬‬
   358   359   360   361   362   363   364   365   366   367   368