Page 366 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 366

‫ژیان شیرینه گیانی دڵ به ئێشی‬
  ‫له به‌ر دووری به چاکی چاکه هه‌ڵکه‬

    ‫ئه‌مه توێی کاکڵی زه‌نگی به که‌ڵکه‬
        ‫له ناو دیوی فریوخانهی جی انا‬

 ‫ده‌خوێنێ زه‌نگی ئه‌رک ناسی به مانا‬
      ‫بۆ شه‌یتان داوی ژینی کێ ته‌نیوه‬
      ‫به ده‌ستی په‌رده شه‌رمی دادڕیوه‬
     ‫به ڕێکی بهترهفی ته‌رزی شیاوی‬

‫به گوێی چاو و به چاوی گوێی هه‌ناوی‬
       ‫له ناو مه‌یدانی دڵگه‌رمی مرادی‬
       ‫ده‌گاته لینگ دانی ئه‌سوی شادی‬
         ‫به ده‌م شاراوه‌یی یا راشکاوی‬

    ‫زرینگه‌ی ژیو ده‌گاته بهیو و باوی‬
      ‫کوڵ و کۆی ناهومێدی ژیو ده‌نێژێ‬
     ‫نه‌وای گه‌رمی به رێبواران ده‌بێژێ‬

          ‫هه‌چی ئه‌مرۆکه ئاواتی دڵانه‬
         ‫گوڵی دووری دڵی باخی گوڵانه‬
          ‫مرۆڤی بێ بزه چی ئاره‌زوویه‬
   ‫له سه‌ر به‌ندی ژیانی گه‌ل له روویه‬
  ‫له مه‌یدانی هڵهم جه‌وهه‌ر له باسه‬
    ‫دڵی ره‌وتی ژیان فه‌رهه‌نگی تاسه‬
  ‫به دینگ دانگی پڕی شازهنگی خاکی‬
      ‫به دڵسۆزی به ده‌مسازی به پاکی‬
       ‫به پێی ره‌وتی ژیان و تاسه‌کانی‬
    ‫به پێی کۆپله‌ی گرینگی باسه‌کانی‬

‫‪364‬‬
   361   362   363   364   365   366   367   368   369   370   371