Page 362 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 362
نه‌مێنێ رێی ده‌هۆ و گیر و گرفتی
هه‌تا سه‌ر فێڵه‌باز که‌وتۆته هێسی
زیانی خه‌ڵکه زاری فێ ڕێسی
به دووی ازانجهوهن گشو فێڵهبازان
ده‌نا کوانێ ده‌که‌ونه ده‌رکی سازان
به وریایی نه‌وای دێری زه‌مانه
ده‌بێ بتوێنه‌وه گشتی ئه‌مانه
زرینگه‌ی ژیو به ههسو و ده‌ستی باڵا
شه‌پۆلی دا له نێو ده‌ریای خه‌یاڵا
له ده‌ستی گوڵ گوڵێنا کامه نه‌ی دا
زرینگه‌ی ووڵی ژیو بۆ ده‌ی دنه‌ی دا
که زه‌نگی دێر زمانی نوێ به‌هاره
سروودی ئه‌ی ره‌فیقان باوی زاره
بمێنێ تا برایه‌ک لای براکه‌ی
هه‌تا هه‌ڵکاته‌وه جیران چراکه‌ی
له نێوانی ده‌مارا خوێنی تازه
هه‌تا بکوڵێ دڵی به‌م تازه رازه
ته‌شه‌ن داره له جه‌سته زام و ئێشی
له شێعری ژیو ره‌وان و سواره کێشی
له مه‌یدانا له‌شی جێماوی نه‌خشان
گه‌ڕی لێدا به خوێ‌و رووی کرده په‌خشان
به هه‌ر مانی گه‌ڕانی تاری ده‌نگی
ده‌مێنێ تاهه‌تایه دێر و زه‌نگی
ده‌می مردوو به شادی ده‌نگی ژینی
بزه‌ی دێتێ به تاڵی پێکه‌نینی
360