Page 359 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 359

‫*‪*3‬‬
     ‫زرینگه‌ی ده‌نگی زه‌نگی دێری خاکی‬
     ‫له ناو ده‌شتی وده‌ری کاکی به کاکی‬

    ‫له گۆڕخانه‌ی چه‌می زه‌ردوویی گرتوو‬
        ‫به روانینی ده‌می ئینسانی مردوو‬
          ‫به شهوتاری به رووناکی درۆزن‬
        ‫شه‌وانه به‌ندی ره‌نگی لێ ده‌دۆزن‬

‫له گه‌ڵ هه‌ر رووته‌ڵه‌ی خه‌مباری خه‌وتوو‬
     ‫به ناڵه و زاری‪ ،‬زاری ده‌نگی که‌وتوو‬
     ‫به جیرانی نه‌مان خهونووچکهگرتوو‬
      ‫له ژێر خانان ده‌می چیرۆکی مردوو‬
     ‫له کێشه‌و مه‌عره‌که‌ی ژار و هوی دا‬
     ‫له هه‌نگامه و مله‌ی به‌رز و نه‌وی دا‬
     ‫له رێگه‌ی ناله‌باری ره‌وتی به‌دخواز‬
      ‫هه‌وه‌سبازی نه‌یاری پیسی هه‌لخواز‬
       ‫له ده‌رزی دیوی جێ ماوی نه‌یاران‬
       ‫که ئاییو دز ده‌دا ده‌رسی هه‌زاران‬

   ‫جی ان خۆران له خه‌ونی خۆشی پیلان‬
             ‫گه‌ڵاڵه داده‌ڕێژن دژ به دیلان‬

‫له هه‌ر جێ به‌رهه‌مێ بێ به‌ر له جێ یه‬
  ‫له کوێ سووتاوێ جێگه‌ی نووکی پێ یه‬
         ‫له کوێ ژاکا گوڵی ئاوات و تاسه‬
         ‫که زامی شان بڕی رێکی هه‌ناسه‬
      ‫به ده‌س رووتی شکاوی مات و ئاڵۆز‬

   ‫‪357‬‬
   354   355   356   357   358   359   360   361   362   363   364