Page 367 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 367

‫که شه‌و توێک بێ کاک به‌ر به‌یانه‬
          ‫وته‌ی هیواده‌ری ئاواته گیانه‬

    ‫هه‌وێنی خوێنی ژیو و تیو و تاوی‬
   ‫له دڵ هه‌ستا دڵی هه‌ستا له لا وی‬
   ‫به کڵوهی لاوه‌تی و خوێنی ده‌ماری‬

        ‫کڵۆڵی ژیو کوڵی دڵ دێته زاری‬
    ‫له زاری ده‌رده‌چێ ژان و کوڵ و کۆ‬

      ‫په‌رۆشی پێشتره رووشادی ئه‌مڕۆ‬
        ‫ده‌می بزوێنی زه‌نگی بێ ریایه‬

      ‫پشووی گه‌رمی ژیانی هاته کایه‬
     ‫ده‌می لێکدانه‌وه‌ی شازهنگی دێره‬
‫ده‌می گه‌رمی نه‌وای گه‌شتی به خێره‬
    ‫ئه‌گه‌ر بێ خێره بۆ که‌ڵکی زه‌مانه‬
     ‫ته‌مه‌ن کورته به بێ نرخی بزانه‬
     ‫ته‌مه‌ن ده‌روا ده‌گاته ماڵی دوایی‬
   ‫له دڵ ده‌بڕێته‌وه رێی شی‌و و شایی‬
      ‫ته‌مه‌ن ده‌ڕوا به‌ڵام بڕوا ده‌مێنێ‬
 ‫به دوای مه‌رگیشه‌وه هه‌روا ده‌خوێنێ‬
     ‫ژیان تاڵه‪ ،‬که‌می عاله‌م به هێزه‬
    ‫ته‌شه‌ن داری کزه‌ی شه‌وگاری نێزه‬

         ‫ژماره‌ی که‌م له دنیا پڕ زیان‌و‬
     ‫ده‌بێ دهربو ئه‌مانه چڵکی کوانو‬

       ‫له دنیا دا که لانی زۆر له زۆره‬
    ‫ژیان خوازی له ازانجیان مه‌تۆره‬

        ‫زرینگه‌ی زه‌نگی دێری ئاگرینه‬

‫‪365‬‬
   362   363   364   365   366   367   368   369   370   371   372