Page 372 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 372
شاعیر(پرویو اعتصامی)
ما خادم خویشیم و مخدوم
به حکم کس نمی گردیم م کوم
”سه‌ربه‌خۆم” ـــ ئازا سه‌کری
له گۆره‌پانی کوردی ،باخم و باخه‌وانم
به‌روونی و به‌وردی ،شاخم و شاخه‌وانم
هه‌م باخه‌وانی کوردی ،به‌وردی پێم راده‌گا
هه‌م به‌ری باخی ژیان ،به‌ره‌نجی ده‌ستم ده‌گا
هه‌م شاخه‌وانی شاخم ،پارێزه‌ری که‌ژ و کۆم
هه‌م شاخی به‌رزی کوردی ،له‌ناوده‌با کوڵوکۆم
ته‌نیا یه‌ک نیم و زۆرم ،چلۆن له خۆم ده‌تۆرم
چڵک و چه‌په‌ری زه‌مان ،به خوێنی دڵ ده‌شۆرم
هه‌م خزمه‌تکاری خۆمم ،هه‌م خزمه‌تم پێ ده‌کرێ
له لایه‌ن لایه‌نگرم ،هێز و گوڕم پێ ده‌درێ
هه‌م خزمه‌تکاری کوردم ،هه‌م کورد خزمه‌تم ده‌کا
پاڵوشو و پشتمێرم ،هێز و گوڕم پێ ده‌دا
ده‌ستم چه‌کی گرتووه ،بیرم بیری ئازاده
هه‌ر که‌سێکی ئاوا بێ ،سواری ئه‌سوی مراده
گرچی باخه‌وانی تر ،بۆ دهسو گرتنم زۆرن
به دڵ هاوده‌می من‌و ،که‌م وا هه‌یه بتۆرن
به پێی خۆم پێم گرتووه ،به پێ کوته‌ی خۆم ده‌رۆم
گه‌ر بڕواکه‌م بورس‌و ،ده‌ڵێم کوردی سه‌ر به خۆم
کموببێته ازی،رایـهکیترنادرێ ئازایدڵسۆزیبهشـهر،مهحکوومیکهس
ناکرێ.
370