Page 90 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 90
دانیشتوه .وڵهنۆک و گوێ پان ده‌سته و ئه‌ژنۆ و خه‌مبار دانیشتوون.
ادر روویان تێ ده‌کا و ده‌ڵێ :ماڵتان نه‌شێوێ .ئابروو شتێکی باشه.
کورد به درێژایی مێژووی خۆی هه‌نگێوه بوه .چلۆن له ده گوللان یه‌کتان
نهنگاوتوه؟ عه‌ین ناکه‌ن؟ داناڕزن؟ شه‌رم ناتان گرێ؟
وڵهنۆک و گوێ پان دهڵێو :بابه تانه و ته‌شه‌ران ماوێ ،لۆمه‌مان
مه‌که .بۆخۆت بڕۆ بزانی‌و چ به چ ده‌که‌ی؟
ادر ده‌ڵێ :چ ده‌که‌م؟ ده‌چم ئابرووتان ده‌کڕمه‌وه .ده‌چێ و ده گولله به
سێ ده یقه داوێ ،پێنج ده یقه ته‌واو ده‌بێ ،ئه‌فسه‌ر ده‌گوڕڕێنێ به‌ره‌و
ته‌خته نیشانه غار دهن .یه‌ک ،دوو ،سێ .ادر به توندی غار ده‌دا و له
پێش هه‌موویان دا ده‌گاته ته‌خته نیشانه‌که‌ی .له خاڵی ره ورد
ده‌بێته‌وه .چی لێ نه‌داوه .ده‌ڕوانێته سێ جه‌غزی ده‌وری خاڵی ره .
جێ گولله نابینێ .چاو له شوێنی ئه‌نگاوتنی وڵهنۆک و گوێ پان ده‌کا،
چی وه‌به‌ر چاو نایه .به خۆی ده‌ڵێ :یه ی‌و چاوم ره‌شکه و پێشکه‌ی
ده‌کا .وا هه‌ر نییه .چلۆن یانی یه‌کم لێ نه‌داوه؟ له سه‌ڕ ڕا ده‌ڕوانێ و
ورد ده‌بێته‌وه ،نه‌خێر ،نه ته‌نیا ئابرووی وڵه نۆک وگوێ پانی نهکڕێوه
به‌ڵکوو وه‌ک ئه‌وانیش نه‌هاتۆته‌وه.
ئه‌فسه‌ر ده‌گاتێ و ده‌ڵێ :کوا ته‌خته نیشانه‌که‌ت؟ ادر ده‌ڵێ :وربان
ئه‌وه‌تا .ئه‌فسه‌ر چاوی پێدا ده‌خشێنێ و چ نابینێ .ده یژێنێ و ده‌ڵێ:
بیژوو ،گولله‌ی ئه‌رته زایه ده‌که‌ی؟ وات لێ ده‌که‌م که باڵنده‌کانی
ئاسمانیش بهحاڵو بگری‌و .دهسو راسو ده‌کاته‌وه که شه‌په‌ڵاغه‌یه‌ک
بوه‌شێنێ .ادر ده‌ڵێ :وربان دهسو راگره ،به‌شه‌ر خه‌تا ده‌کا .له‌وانه‌یه
ئه‌و تهختهنیشانهی ترم ئهنگاوتبێ .ئه‌فسه‌ر ڕه‌پێی ده‌نێ .ادر دوو
لا ی هه‌یه دووی تر هرز ده‌کا وغار ده‌دا.
88

