Page 95 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 95
ددان‌و دێشێ ؟
له تاو ددان ئێشه حه‌جمینم لێ هه‌ڵگیرابوو ،و حه‌یاتم لێ بڕا
بوو ،رۆژ و شه‌و فه‌ر ی نه‌ده‌کرد .شه‌وێکی ناخۆشم ڕابوارد و
به‌یانی تا نیوه‌رۆ به عه‌تر ،ئۆدکڵۆن ،و ئاسوریو له ژانی له
راده‌به‌ده‌ری ددانم به‌رگریم کرد .نیوه‌رۆ به‌زگی برسی چوومه
ددانسازی .جه‌ماعه‌تێکی زۆر له دیوی چاوه‌ڕوانی وه‌ستابوون.
دوکتور یه‌ک له دوای یه‌ک مشته‌ری یه‌کانی به‌ڕێ ده‌کرد .مشته‌ری
ده‌سماڵی به‌ر زاری خوێناوی ده‌گرت و دوور ده‌که‌وته‌وه .گوایه له
فیلمه‌که‌ی ددانکێشانی کاک دوکتور ده‌با ئه‌مرۆ ته‌نیا یه‌ک په‌رده
نیشان بدرێ و ئه‌ویش ده‌ستی به‌ندکراو له ده‌سماڵی خوێناوی به‌ر زاری
مشته‌ری یه‌کان!
نۆره‌م ده‌گاتێ .دوکتور به ده‌رزی سڕ کردن ،شه‌ویلکه‌م سڕ ده‌کا و
خه‌ریکی ددان کێشان ده‌بێ .تا چاره‌گێک هه‌رچی ده‌کا ددانهکهمی بۆ
ناکێشرێ .ده‌رزی یه‌کی تر لێده‌دا و به زۆره‌ملی ددانه‌که ده‌ردێنێ.
ده‌چمه‌وه ماڵ .شه‌وه و دیسان حه‌جمینم نه‌ماوه له سه‌ر ته‌پڵی سه‌ر
ده‌سووڕێم .تا به‌یانی نارهحهتێکی زۆر ده‌کێشم .سوهینێ ده‌چمه لای
ددانسازێکی تر .ده‌ڵێ :ددان‌و دێشێ؟
ده‌ڵێم :دوێنێ چوومه فمن ددانسازی .ددانه‌که‌ی کێشاوم به‌ڵام ئیمشه‌و
حاڵم نه‌بوو.
ده‌ڵێ :نه‌کا ددانێکی تری بۆ کێشابێی.
چاوێک له ددانه‌کانم ده‌کا و سه‌ر ده‌له ێنێ .تێده‌گه‌م که ددانێکی
ساغم تێداچووه .به هه‌ر حاڵ ددانه ناساغهکهم ده‌کێشێ .پشوویه‌کم
دێته‌وه و ده‌گه‌رێمه‌وه.
93