Page 177 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 177
وه‌رزی زستانه و پێی پێداگری مافی ره‌وای گه‌له‌که‌مان زه‌نگاڵی ده‌وێ.
برایمیش چۆته‌وه زه‌نگاڵ بێنێ و به زه‌نگاڵی نوێی ئه‌مساڵ له گه‌ڵ
هاورێیانی حه‌ماسه‌ی نوێ بخوڵقێنو و ته‌نگه‌ی به دوژمو ههڵچنو.
پار ئه‌و ده‌مانه بوو ،برایمی ئه‌وینداری رزگاری ،ارهمانی ده‌شته‌کانی
شامات و چۆمی مه‌جیدخانی ،زهنگاڵێکی تیتۆڵ تیتۆڵی له ماڵه شوانێکی
به‌ر شه‌هوو دانابوو.
کچی شوان ،که خۆشه‌ویستی یه‌کێک له هاورێیانی برایم بوو ،زه‌نگاڵی
هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ر له نوێ چنیبۆوه و هاورێیه‌کی بێ زه‌نگاڵی دیبوو،
پێی به‌خشیبوو.
برایم به دوای زه‌نگاڵ دا ده‌چێته‌وه ماڵه شوانه و که تێده‌گا
به‌خشراوه ،به‌ڵێنی ده‌درێتێ جووتێک زه‌نگاڵی بۆ بچن‌و .ئێستا به
پێی واده و هرار چۆته‌وه ،زهنگاڵان بێنێ.
ئێواره به‌ری برایم به ده‌ستی پڕ ده‌گه‌رێته‌وه و دوو جووت زه‌نگاڵ له
گه‌ڵ خۆی دێنێته‌وه .جووتێک له زهنگاڵهکانی بۆ دۆستی هه‌ره
خۆشه‌ویستی سه‌لاح هێناوه.
هه‌موو له بنکه دانیشتبوویو .حاڵه‌تی نائاسایی بنکه و بێ ده‌نگی
هاورێیان له برایم ده‌گه‌یه‌نێ ،ده‌بێ شتێک رووی دابێ .یه‌که‌م
پرسیاری ،له کۆیه سه‌لاح؟ ده‌بێ و ده‌ڵێ:
زهنگاڵم بۆ سه‌لاحی هێناوه .شێوه‌ی ڕوانی‌و و ڕامانی کوڕه‌کان ،برایمی
وه دڵه خورپه و نیگه‌رانی ده‌خا .دیسان پرسیاری سه‌لاحی ده‌کاته‌وه.
کوره‌کان خۆیان بۆ ڕا ناگیرێ و له حالێک‌دا گریان به‌ری ئه‌وکی یانی
گرتووه ،دهسو له ملی برایم ده‌که‌ن و دهڵێو سه‌لاح ته‌نیا یادگاره‌کانی
بۆ به جێ هێشتیو و ماڵ ئاوایی یه‌کجاری لێ کردی‌و و شه‌هید بوو.
175