Page 181 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 181
خۆڕاگری و شینی گوێ مه هسو
له چا خواردنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئێوارانه بوومه‌وه .دڵم له‌وپه‌ڕی په‌ژاره دا
له کوڵ چۆته‌وه .بۆ ماوه‌یه‌کیش بێ تاڵی ده‌سته‌ملانی شهوارم له بیر
بردۆته‌وه و زه‌نجیره به سهرهاتێکیتری ژیانم وه‌بیر هاتۆته‌وه.
ده‌ڵێی ئێستایه به کۆڵانه‌کانی سابم دا ده‌خولێمه‌وه وئه‌و وشانه‌ی
بۆ هه‌وه‌ڵ جار له رۆژێکی مانگی خاکه‌لێوه دا پێیان خستۆته دیوه‌خانی
مێشکم له به‌رخۆ ده‌ڵێمه‌وه.
له نیزیکه‌وه هڵافهتی پیاوانه‌ی موحه‌ممه‌دی کانه‌بی سه‌رنجم
راده‌کێشێ .چاو ده‌گێرم ،عهلیبرای ،سه‌یدعومه‌ر ،برایمیعهوڵاخاوهی،
عهلیدهروێشی ،موحهممهدگووگه ،سوڵتانیزهردی ،سمایلهدرێژ ،ته‌های
که‌رباسی ،سهلاحلاهوری ،سه‌دی وهاشمی ره‌حمان کالۆی ده‌بینم و به
ئاوڕدانهوهوه رێ ده‌پێوم.
برایمی سه‌ڕڕافی خه‌ریکی ته‌گه‌ری ماشێنهکهیهتی .له رێیه بیر
ده‌که‌مه‌وه .هه‌ر چی دیومه بیره‌وه‌رێکی خستۆته یادم و به وه‌بیر
هێنانه‌وه‌ی ،بڕستی پیاسه‌ی مه‌یدانی توانای پێداوم .موحه‌ممه‌دی
کانه‌بی ،به‌ر له هه‌موویان هاتۆته سه‌ر په‌رده‌ی بیرم .دوێنێ بوو له
سه‌ر پردی تازه ده‌ردێکی وه‌های دابه12لۆتی چه ۆی بێناموس ،که
وه‌دووی ژنێکی به مێرد که‌وتبوون و له که‌لله‌یان دابوو ژنه بڕفێنو ،با،
به ده‌واری شڕ و عاره‌ب به گامێشی نه‌کرد بێ .به‌ڵێ دوێنێ بوو
پاسه‌وانانی شار به باتوونهوه ده‌ستووریان درابوویه کاک موحه‌ممه‌د
بگرن .ناوبراو مێرانه له به‌ر ده‌رگای شاره‌وانی وه‌ستابوو .چما،
پاسه‌وانێک وێرای جگه له پارانه‌وه ،په‌ل ببزێوێ؟ .رێ ده‌پێوم ،گه‌رچی
بارانی بیری سه‌ید عومه‌ر هه‌ڵی ناپرینگێنێ و نازانم سه‌ید عومه‌ر
179