Page 180 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 180
ئه‌گه‌ر وایه بۆ چی جارێک له‌و باره‌وه له گه‌ڵ بله‌ی خۆت نهدواوی؟
زهنگاڵهکهت ،ئاواڵهکهت به جێ ماون ،بێ تۆ مه‌ینه‌ت ده‌وری داویو،
م‌و و زه‌نگاڵ به‌جێ ماویو ''.
دوا ڕسته‌کانی ژیانی سه‌لاح :وه‌ک ،هۆ برایم ،زهنگاڵهکانمان،
ده‌سته‌وانه و چکی شانمان ،زه‌نگاڵ و ئاواڵ ،ئا هاواڵ ،له ناخی
گۆڕستان به‌رز ده‌بێته‌وه و له گوێێ برایم دا ده‌زرینگێته‌وه.
برایم دوای سه‌ردانی گۆڕستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی له که‌وی و کێوی و زه‌وی
ڕاده‌مێنێ و به سۆزه‌وه ده‌ڵێ:
کێ وه‌رگرێ زهنگاڵهکـــهت کــــــــــوانێ ده‌رکی ماڵه‌که‌ت
له بوومه لێڵی رۆژێکی زستانی دا‌و له عه‌مه‌لیاتێکی شۆڕشگێڕانه‌ی
دڵخواز دا برایمی به بڕوا ،پا شه‌ڕێکی چه‌ند سه‌عاته و نا به‌رانبه‌ر
له دژی دوژمنانی ئازادی و کوردستان گیانی پاکی ده‌به‌خشێ و
لاپه‌ڕێکی دیکه به شانازی یه‌کانی خۆ بهخو که‌رانی رێگای سه‌رفیرازی
و به‌خته‌وه‌ری گه‌ل زیاد ده‌کا.
تا زهنگاڵێک له پێی پێداگری گه‌ل دا ماوه ،و تا خوێنگرێک ده‌ستی پڕ
هه‌ستی بۆ وه‌رگرتنی زه‌نگاڵ هه‌ڵێناوه ،رێی خه‌بات پڕ رێبواره و
شوێنه‌واری وتاری زه‌نگاڵ دیاره.
ئازا – باساوێ
به‌هاری 1363ی هه‌تاوی
178