Page 178 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 178
برایم ده‌ستی ده‌له‌رزێ .زهنگاڵهکانی له دهسو به‌ر ده‌بنه‌وه .هه‌موو
ئازار و ژانه کانی وه‌بیردێته‌وه و بێ هاورێ یه‌کی له راده به‌ده‌ر
خۆشه‌ویستی وه‌ک سه‌لاح چۆن ده‌بێ و چۆن دڵ ئۆ ره ده‌گرێ؟.
فرمێسک چۆر چۆر له چاوانی برایم درژێته خوار .دهسو به لۆمه
کردنی خۆی ده‌کا که بۆچی بۆ هێنانه‌وه‌ی زه‌نگاڵ ،له سه‌لاحی دوور که
وته‌وه و به په‌نجه‌کانی له نێو چاوانی ڕاده‌کێشێ .ئارا و هراری له
تاوی شه‌هید سه‌لاح نی یه.
به‌رپرسی بنکه و یه‌ک ،دوو هاواڵی دیکه خه‌ریکی دڵخۆشی دانه‌وه و
ئارام کردنه‌وه‌ی برایمو ،و باسی راستی یه‌کانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی
که سه‌راسه‌ر فیداکاری و خۆ بهخو کردنه له رێگای به‌خته‌وه‌ری گه‌ل و
نیشتمان دا.
برایم تاسه ،کڕ و کاسه .رووی له بناره .گوێی توانای بیستنی له
دهسو دانی سه‌لاحی نییه .نێو چاوانی تێک ناوه .دنیای لێ شێواوه .له
سه‌ر هه‌وراز ڕا چاوی له لێژه و له گۆڕستانی ئاوایی ڕاماوه .به کوڵ
ئهسریو ده‌بارێنێ .ده‌ی هوێ به هه‌موو توانایه‌وه به جوانتریو وشه و
رسته‌کان یادی سه‌لاحی بکاته‌وه:
'' هۆ ره‌فیقی رۆژ و شه‌وانم .خه‌مخۆری ژانی ژیانم .به‌شداری شادی
زه‌مانم.
ارهمانی نیشتمانم .سه‌لاحی هه‌میشه له به‌ر چاوانم .به پێی واده و
هراری پار ،به په‌یمانی پار وه‌فادار ،به به‌سته‌ڵه‌ک و کڕێوه ،که‌وتمه
ڕێوه .له‌و چهکوچهی غاری پێوه ،له پێچ و گه‌وه‌ی ئه‌و کێوه ،وه‌سه‌ر
که‌وتم ،وه‌ده‌ر که‌وتم ،درێژه‌م دا به رێ و ره‌وتم.
176