Page 179 - با بوخچه ی دڵ بکەینەوە
P. 179

‫لای ئێوارێ‪ ،‬له بنارێ‪ ،‬به تاو داگه‌ڕامه خوارێ‪ .‬به باڕن و مژ‌و و‬
‫دومان‪ ،‬گه‌لێ جار رێگام لێ گۆڕان‪ .‬له ناو داوێنی شه‌هوو‪ ،‬چاو گه‌رچی‬

                                                               ‫به به‌فر که‌وتبوو‪.‬‬
‫گهیشتو به جووتێ زه‌نگاڵ‪ ،‬ده‌ستچنی سوێسنی شه‌پاڵ‪ ،‬ده‌زگیرانی‬
‫جوانی هاواڵ‪ ،‬که هۆی تواندنه‌وه‌ی که‌سه‌ر بوو‪ ،‬ڕاکێشه‌ر بوو‪ .‬م‌و‬
‫هێنانه‌وه‌م له سه‌ر بوو‪ .‬هێنانه‌وه‌ی زهنگاڵهکان‪ ،‬بهلاق هێشه به دڵ‬
‫پڕی‪ ،‬رێگام بڕی‪ .‬که‌یف خۆشی گه‌یشتنه جێ‪ ،‬ده‌ستی خه‌می له ئه‌وک‬
‫بڕی‪ .‬که‌س به کۆڵانه‌وه نه‌بوو‪ ،‬وه‌ختی دانی وچانێک بوو‪ ،‬سای پشوو‬

                                                                               ‫بوو‪.‬‬
‫به سهرنێزهم ده‌رگام کوتا‪ .‬سوێس‌و پێی زانی و نه‌وه‌ستا‪ .‬پێم‬
‫نایهژوور‪ .‬خانه خوێم شوانی به مشوور‪ ،‬له سه‌ره‌وه و په‌نا کوره‪ ،‬دیم‬
‫خه‌ریکی نه ڵی دووره‪ .‬شوانه گوتی ماندوو نه‌بی‪ ،‬به مراد بگه‌ی یاره‬
‫بی‪ .‬خێزانی گوتی هدهم خێر‪ ،‬رۆڵه‌ی دلێر‪ ،‬به خێر و بێر‪ ،‬زۆر له مێژه‬
‫نادیاری‪ ،‬کهتوومهته بێ هراری‪ ،‬ئه‌ی ئازاده برایمی په‌ریزاده‪ ،‬به‬
‫دیتنتان دڵمان شاده‪ .‬سوێس‌و کاری له کار دیوه‪ ،‬زهنگاڵهکانی چنیوه‪.‬‬

                    ‫سا به خۆشی و په‌رۆشی‪ ،‬سوێس‌و که‌وته چاک و خۆشی‪.‬‬
‫گوڵ سوێسنی له‌چکه له‌سه‌ر‪ ،‬به ده‌نگی پڕ سۆز و ئه‌سه‌ر‪ ،‬گوتی‬
‫په‌یمانم برده سه‌ر‪ ،‬هه‌ر زهنگاڵێ له پێ ده‌که‌ن‪ ،‬دوژمنێکتان له پێ‬
‫ده‌خه‌ن‪ .‬شه‌وێکی تێر حه‌سامه‌وه‪ ،‬که به‌یانی هه‌ستامه‌وه‪ ،‬له ماڵه شوان‬
‫گه‌ڕامه‌وه‪ .‬ته‌نیا شه‌وێک سه‌رکردن و به ته‌نیایی‪ ،‬تا هه‌تایه ماڵ‬
‫ئاوایی و لێک جودایی‪ .‬ارهمانی ده‌ور و کایه‪ ،‬ئه‌و دڵه‌ی ئه‌مرۆ‬
‫ته‌نیایه‪ ،‬مه‌کۆی ئاواتی دنیایه‪ .‬ئێستا که م‌و هاتوومه‌وه‪ ،‬له‬
‫گێڕانه‌وه چوومه‌وه‪ .‬تۆ رۆیشتووی‪ ،‬تۆ نه مردووی‪ ،‬ته‌نیا له به‌ر چاوان‬
‫ون بووی‪ .‬گوێ ڕا دێره‪ ،‬هه‌ر وته‌م به دڵ بسوێره‪ ،‬سه‌خته رێگام بۆ‬

             ‫پێواوی‪ ،‬زهنگاڵهکهم بۆ هێناوی‪ ،‬بۆ جێ‌و هێشتم لێم تۆراوی؟‪.‬‬

                                      ‫‪177‬‬
   174   175   176   177   178   179   180   181   182   183   184